إعدادات العرض
پێغەمبەری خودا -صلی اللە علیە وسلم- بەخشندەترین وسەخیترین کەس بوو لە نێو خەڵکیدا، ولە مانگی ڕەمەزانیشدا بەخشندەتر بوو زیاتر لە ھەموو کاتەکانی تر، کاتێک جبریل -علیه…
پێغەمبەری خودا -صلی اللە علیە وسلم- بەخشندەترین وسەخیترین کەس بوو لە نێو خەڵکیدا، ولە مانگی ڕەمەزانیشدا بەخشندەتر بوو زیاتر لە ھەموو کاتەکانی تر، کاتێک جبریل -علیه السلام- دەھات بۆ لای
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلی اللە علیە وسلم- بەخشندەترین وسەخیترین کەس بوو لە نێو خەڵکیدا، ولە مانگی ڕەمەزانیشدا بەخشندەتر بوو زیاتر لە ھەموو کاتەکانی تر، کاتێک جبریل -علیه السلام- دەھات بۆ لای، جبریل ھەموو شەوێکی مانگی ڕەمەزان فێری قورئانی پیرۆزی دەکرد وپێداچوونەوەى لەگەڵ دەکرد، بۆیە پێغەمبەری خودایش -صلی اللە علیە وسلم- سەخیتر بوو لە خێرکردندا زیاتر لە خێرایی شنە بای نێردراو».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Português සිංහල Русский অসমীয়া Kiswahili Tiếng Việt አማርኛ ગુજરાતી Nederlands پښتو دری Hausa नेपाली ไทย മലയാളം Кыргызча Română Malagasy Svenska Српски తెలుగు ქართული Mooreالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەخشندەترین كەس بوو لەنێو خەڵكیدا، وزیاتر بەخشندە دەبوو لە مانگی ڕەمەزاندا ؛ چونكە ئەوەی پێویست بوو دەیبەخشی بە ئەوەی شایستەیە، ودوو هۆكار هەیە بۆ زیادبوونی بەخشندەیی لەم مانگەدا: یەكەم: جبریل -علیه السلام- سەردانی دەكرد. دووەم: خوێندنەوە وپێداچوونەوەی قورئان، مەبەست لێی پێداچوونەوەیە بە لەبەركردنەوە. بۆیە جبریل -علیه السلام- پێداچوونەوەی پێدەكرد لە هەموو قورئاندا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەخشندەترین وچاكەكارترین وخێرخوازترین وبەسوودترین مرۆڤ بوو بۆ خەڵكی خێراتر لە بایەكی خۆش وفێنك كە خوای گەورە دەینێرێت بۆ دابەزاندنی باران وڕەحمەت.فوائد الحديث
ڕوونکردنەوەى بەخشندەیی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەتایبەتی لە ڕەمەزاندا، چونکە مانگی پەرستنەکان وکردەوە چاکەکانە.
ئامۆژگاری کردن بە سەخی بوون وبەخشندەیی لە هەموو کاتێکدا، وسوننەتە زیاد بکرێت لە مانگی ڕەمەزاندا.
هاندان بۆ زۆری بەخشین وچاكەكاری وزۆر خوێندنی قورئان لە مانگی ڕەمەزاندا.
لە هۆكارەكانی لەبەركردنی زانست ؛ بریتیە لە خوێندنەوە وپێداچوونەوەی لەگەڵ فێرخوازان وزانایان.