بێوەژن خۆی شایستەترە بڕیار لەسەر مارەییەکەى بدات زیاتر لە سەرپەرشتیارەکەى (وەلی ئەمرەکەى)، وکچ (کە پێشتر مارەنەکراوە) داواى ڕازی بوونی لێدەکرێت، وڕازی بوونی بێ…

بێوەژن خۆی شایستەترە بڕیار لەسەر مارەییەکەى بدات زیاتر لە سەرپەرشتیارەکەى (وەلی ئەمرەکەى)، وکچ (کە پێشتر مارەنەکراوە) داواى ڕازی بوونی لێدەکرێت، وڕازی بوونی بێ دەنگ بوونیەتی

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بێوەژن* خۆی شایستەترە بڕیار لەسەر مارەییەکەى بدات زیاتر لە سەرپەرشتیارەکەى (وەلی ئەمرەکەى)، وکچ (کە پێشتر مارەنەکراوە) داواى ڕازی بوونی لێدەکرێت، وڕازی بوونی بێ دەنگ بوونیەتی». *(واتا: ژنێک تەڵاقدرا بێت یان مێردەکەى مردبێت)

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى بێوەژن* خۆی شایستەترە بڕیار لەسەر مارەییەکەى بدات زیاتر لە سەرپەرشتیارەکەى (وەلی ئەمرەکەى)، واتا سەرپەرشتیارەکەى ناتوانێت بیدات بە شوو هەتاوەکو ئافرەتەکە ڕوخسەت دەدات ئەویش بە ووتن چونکە خۆی شایستەترە لەوەى ڕازی بێت لەسەر ئەو گرێبەستە؛ بۆیە ئەگەر ئافرەتەکە ڕازی نەبوو ئەوا سەرپەرشتیارەکەى ناتوانێت هیچ شتێک بکات وڕێگەپێدراو نییە بە زۆر بیداتە شوو، وکچ (کە پێشتر مارەنەکراوە) داواى ڕازی بوونی لێدەکرێت لە لایەن سەرپەرشتیارەکەیەوە بۆئەوەى بیداتە شوو، وڕازی بوونی کچەکە بێ دەنگ بوونیەتی، ونابێت بە زۆر بدرێتە شوو ئەگەر خۆی ڕازی نەبێت لەسەر ئەو هاوسەرگیرییە. *(واتا: ژنێک تەڵاقدرا بێت یان مێردەکەى مردبێت)

التصنيفات

مارەیی