ئەگەر یەکێکتان داوەت کرا؛ با وەڵام بداتەوە، ئەگەر بەڕۆژوو بوو؛ با نزای بۆ بکات، وئەگەر بەڕۆژوو نەبوو؛ با بخوات

ئەگەر یەکێکتان داوەت کرا؛ با وەڵام بداتەوە، ئەگەر بەڕۆژوو بوو؛ با نزای بۆ بکات، وئەگەر بەڕۆژوو نەبوو؛ با بخوات

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان داوەت کرا؛ با وەڵام بداتەوە، ئەگەر بەڕۆژوو بوو؛ با نزای بۆ بکات (بۆ داوەتکارەکە)، وئەگەر بەڕۆژوو نەبوو؛ با بخوات».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەگەر مسوڵمان داوەت بکرێت بۆ خواردنی هاوسەرگیری (وەلیمە) دەبێت وەڵامی داوەتکردنەکە بداتەوە ئەمیش بۆئەوەى دڵی براکەى نەشکێت وبەشدار بێت لەم خۆشیەیدا، ئەگەر بەڕۆژوو بوو ؛ ڕۆژوویەکی فەرز وەکو قەزا کردنەوە یان نەزر ئەوا ئامادەى ئەم داوەتکردنە دەبێت بەڵام لە خواردنەکە ناخوات ونزایان بۆ دەکات بە خێر وبەرەکەت، وئەگەر ڕۆژوویەکی سونەت بوو ئەگەر ویستی ڕۆژووەکەى دەشکێنێت و لەگەڵ خاوەن داوەتیکردنە بەشداری وەلیمەکە دەبێت وئەگەر ویستی لە ڕۆژووگرتن بەردەوام دەبێت، بەڵام پێویستە حاڵی خۆی لە ڕۆژووگرتن بە خاوەن داوەتیەکە بڵێت بۆئەوەى تووشی خەجاڵەت بوونی نەکات، بەڵام بەهەر حاڵ دەبێت ئامادە بێت ئەگەر بەڕۆژوو بێت یان بەڕۆژوو نەبێت.

التصنيفات

ئادابەکانی سەردانیکردن ومۆڵەت وەرگرتن