من بە پاڵدانەوەوە خواردن ناخۆم

من بە پاڵدانەوەوە خواردن ناخۆم

لە ئەبی جوحەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووم وبە پیاوێکی فەرموو: «من بە پاڵدانەوەوە خواردن ناخۆم».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

لە فەرموودەیەدا ئەوە ڕوونکراوەتەوە کە لە سونەت وئادابی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەبووە کە بە پاڵدانەوەوە خواردن وخوادرنەوە بخوات، وپاڵدانەوە مەبەست لێی ئەوەیە کە لەسەر باڵێکی (قۆڵێکی) لەسەر سەرینێک یان شتێکی تر ڕابکشێت وبە دەستەکەی تری خواردن وخواردنەوە بخوات، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی بە دوور دەگرت لە خواردن وخواردنەوە بەم شێوەیە چونکە ئەم شێوازى دانیشتن وڕاکشانە هۆکاری ئەوەیە خواردن زۆر بخورێت ولاشە قورس ببێت وچالاکی لاشە نەمێنێت، وهەروەها گەلێک زیانی هەیە بۆ لاشە ئەگەر خواردن بەم شێوەیە بخورێت چونکە ڕێڕەوی خواردنەکە بەرەو گەدە ڕێک نیە بەڵکو لارە بۆیە بە شێوەیەی سروشتی وئاسایی خواردن وخواردنەوە ناگات بە گەدە وئەمیش هۆکاری زیانە بۆ سەر لاشە، وهەروەها خواردن وخواردنەوە بەم شێوازە نیشانەیە بۆ خۆبەگەورەزانین وپێچەوانەى سادە بوونە -تواضع-ە.

التصنيفات

ئادابەکانی خواردن وخواردنەوە