پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا: چی شتێک بە زۆری دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت؟ فەرمووی: تەقوای خواى گەورە وڕەوشت جوانی، وپرسیاری لێکرا چی شتێک بە زۆری دەبێتە…

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا: چی شتێک بە زۆری دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت؟ فەرمووی: تەقوای خواى گەورە وڕەوشت جوانی، وپرسیاری لێکرا چی شتێک بە زۆری دەبێتە هۆی چوونە دۆزەخ؟ فەرمووی: زمان ودامێن

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا: چی شتێک بە زۆری دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت؟ فەرمووی: «تەقوای خواى گەورە وڕەوشت جوانی»، وپرسیاری لێکرا چی شتێک بە زۆری دەبێتە هۆی چوونە دۆزەخ؟ فەرمووی: «زمان ودامێن».

[ئیسنادەکەی حەسەنە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە]

الشرح

زۆرترین هۆکار کە ببێتە هۆی چوونە بەهەشت بریتیە لە تەقواى خواى گەورە وڕەوشت جوانى، وتەقوای خواى گەورە واتە پارێزکاری ودووربوون لە حەرامکراوەکان بە هەموو جۆرەکانیانەوە، وڕەوشت جوانی لە گەڵ خەڵکی وکەمترینی ڕەوشت جوانى بریتی لە ئازار نەدانى هیچ کەسێک نە بە دەست ونە بە زمان، وبەرزترین پلەی ڕەوشت جوانى بریتیە لە چاکەکاری بەرامبەر ئەو کەسەی خراپەی بەرامبەر کردوویت. وزۆرترین هۆکاری چوونە دۆزەخ بریتیە لە زمان ودامێن (عەورەت)؛ چونکە مرۆڤ زۆرجار بەهۆیانەوە تووشی سەرپێچی فەرمانەکانى خواى گەورە دەبێت وبەهۆیانەوە ئازاری خەڵکی دەدات.

التصنيفات

ڕەوشتە جوانەکان, سەرزەنشتکردنی تاوانەکان