با یەکێکتان نوێژ بکات لە کاتی چالاک بوونیدا؛ وئەگەر ماندوو بوو ئەوا با ڕاکشێت

با یەکێکتان نوێژ بکات لە کاتی چالاک بوونیدا؛ وئەگەر ماندوو بوو ئەوا با ڕاکشێت

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چووە نێو مزگەوە (وبینی) پەتێک بەستراوەتەوە لە نێو دوو پایەدا، فەرمووی: «ئەم پەتە چییە؟»، ووتیان: ئەمە پەتی زەینەبە، ئەگەر ماندوو بێـت؛ خۆی پێوە دەگرێت. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «با یەکێکتان نوێژ بکات لە کاتی چالاک بوونیدا؛ وئەگەر ماندوو بوو ئەوا با ڕاکشێت».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چووە نێو مزگەوە وبینی پەتێک بەستراوەتەوە لە نێو دوو پایەی مزگەوتدا، تووشی سەرسوڕمان بوو وپرسیاری کرد سەبارەت بە هۆکاری هەڵواسین وبەستنی ئەم پەتە، هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- ووتیان: ئەمە پەتی زەینەبە، ئەگەر ماندوو بێـت بەهۆی زۆری ودرێژی ئەنجامدانی نوێژی سونەت خۆی پێوە دەگرێت. فەرمانیکرد بەوەى پەتەکە لاببرێت ومامناوەندی هەبێت لە پەرستندا ونەهی کرد لە زۆر لەخۆکردن وئەرکی قورس خستنە سەر خۆ بۆئەوەی مرۆڤ بە چالاکیەوە نوێژ بکات بۆیە فەرمووی: (با یەکێکتان نوێژ بکات لە کاتی چالاک بوونیدا؛ وئەگەر ماندوو بوو ئەوا با ڕاکشێت).

التصنيفات

شەو نوێژکردن