نمونەی ڕەزیل وبەخشندە، وەکو نمونەی دوو پیاوە دوو قەڵغانی ئاسنیان لەبەردایە لە سێنگیانەوە هەتاوەکو ئێسکی ملیان

نمونەی ڕەزیل وبەخشندە، وەکو نمونەی دوو پیاوە دوو قەڵغانی ئاسنیان لەبەردایە لە سێنگیانەوە هەتاوەکو ئێسکی ملیان

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نمونەی ڕەزیل وبەخشندە (سەخی)، وەکو نمونەی دوو پیاوە دوو قەڵغانی ئاسنیان لەبەردایە لە سێنگیانەوە هەتاوەکو ئێسکی ملیان، بەخشندە کاتێک دەبەخشێت قەڵغانەکە فراوان دەبێت هەتاوەکو پەنجەکانی پێی دادەپۆشێت وشوێنەواری شوێن پێیەکانی نامێنێت، بەڵام ڕەزیل کاتێک بیر لە بەخشین دەکاتەوە؛ هەموو ئەڵقەیەکی قەڵغانە ئاسنەکە لە شوێنێ خۆی دەمێنێتەوە (فراوان نابێت)، دەیەوێت فراوانی بکاتەوە بەڵام فراوان نابێت».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نمونەیەکی هێنایەوە بۆ کەسی ڕەزیل وبەخشندە (سەخی)، وەسفیانی کرد وەکو نمونەی دوو پیاو کە قەڵغانی ئاسنیان لەبەردایە لە سێنگیانەوە هەتاوەکو ئێسکی ملیان دەیانپارێزێت، بەخشندە کاتێک دەبەخشێت قەڵغانەکە فراوان دەبێت هەتاوەکو شوێنی دەکەوێت وهەنگاوەکانى شوێنەواری پەنجەکانی پێی دادەپۆشێت کاتێک ڕێدەکات، بەڵام کەسی ڕەزیل کاتێک بیر لە بەخشین دەکاتەوە؛ قەڵغانەکەى لەسەر تەنگ دەبێتەوە هەتاوەکو دەستی بە گەردنی دەبەسترێتەوە هەرچەندە بیەوێت فراوانی بکات ناتوانێت وهەر بە ئێسکەکانی ملیەوە دەمێنێت، لەوەیە مەبەست لەم نمونەیە هێنانەوە ئەوە بێت کە قەڵغان بۆئەوەیە مرۆڤ بپارێزێت جا چ لە دۆزەخ یان شەیتان یان تاوان وگوناهەکان واتا مرۆڤ تا زیاتر بەخشندە بێت زیاتر پارێزراو دەبێت، وخودا زاناترە.

التصنيفات

فەزڵەکان وئادابەکان, فیقهی ڕەوشتەکان, خێرکردنی سونەت (خۆبەخش)