إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی کردووە لە (موزابەنە:المُزَابَنَة)
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی کردووە لە (موزابەنە:المُزَابَنَة)
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی کردووە لە (موزابەنە:المُزَابَنَة): بریتیە لە فرۆشتنی بەرهەمی باخ ئەگەر خورما بێت (بە سەر قەدی دارخورماکە) بەرامبەر خورمای وشک بە کێشان، وئەگەر باخی ترێ بێت (ترێ بەسەر دار ترێکەوە) بیفرۆشێت بەرامبەر بە مێوژ بە کێشان، وئەگەر دانەوێڵە بێت (لە نێو گوڵەکانیدا درەو نەکرا بێت) بیفرۆشێت بەرامبەر خۆراک بە کێشان، نەهی کردووە لە ئەمانە هەمووی».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Portuguêsالشرح
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی کردووە لە (موزابەنە:المزابنة): بریتیە لە فرۆشتنی بەرهەمی ناسراو بەرامبەر بە بەرهەمێکی نەناسراو لە هەمان ڕەگەزی خۆیدا، چونکە ئەم جۆرە فرۆشتنە زیانی تێدایە، ئەم جۆرە مامەڵە بازرگانیە نەزانینی تێدایە سەبارەت بە یەکسانبوونی بەرووبوومەکان وئەمیش تووشی ڕیبا (سوو)یان دەکات، ولێرەدا هەندێک نمونە باسکراوە. لەوانەش: فرۆشتنی باخی خورما (بە سەر قەدی دارخورماکە ونەکرابێتەوە) بەرامبەر خورمای وشک بە کێشان، وئەگەر باخی ترێ بێت (ترێ بەسەر دار ترێکەوە) بیفرۆشێت بەرامبەر بە مێوژ بە کێشان، وئەگەر دانەوێڵە بێت (لە نێو گوڵەکانیدا درەو نەکرا بێت) بیفرۆشێت بەرامبەر خۆراک لە هەمان ڕەگەزی خۆی بە کێشان، نەهی کردووە لە ئەمانە هەمووی چونکە زیان وخراپەی تێدایە.التصنيفات
فرۆشتنە حەرامکراوەکان