إعدادات العرض
1- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە (مونابەزە - المنابذة) ولە (مولامەسە - الملامسة)
2- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە فرۆشتنی بەرووبومەکان هەتاوەکو پێدەگەن. ووترا: پێدەگەن واتای چییە؟ فەرمووی: هەتا سوور دەبێت، چی دەکەن ئەگەر خودا بەرووبومەکانتان لێبگرێتەوە وپێتان نەبەخشێت، ئایا بۆچی یەکێکتان پارەی براکەی بۆ خۆی حەڵاڵ دەکات؟
3- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە فرۆشتنی بەرووبوم هەتاوەکو چاک دەبن وپێدەگەن، نەهی کردووە لە کڕیار وفرۆشیار کە خۆیان تێوە بگلێنن لەم جۆرە بازرگانیە
4- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەی بەرهەمەکانى کەسی گوندنشین (کەسی دەرەی شار) بفرۆشێت لە لایەن کەسی نیشتەجێووی شارەوە، ومامەڵە بە نەجش مەکەن، ونابێت مسوڵمانێک بڕێک پارەی زیاتر بدات بۆ کڕینی شتومەکێک کە برا مسوڵمانەکەى پێش ئەو لە کڕینیدایە، ونابێت مسوڵمان بچێتە داخوازى ئافرەتێک کە برا مسوڵمانی پێش ئەو لە داخوازیدایە
5- پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی کردووە لە گەیشتن بە بازرگانەکان لەسەر ڕێگاکانیان (بۆ ئەنجامدانى مامەڵەی بازرگانی لەگەڵیان)، و(نەهی کردووە لەوەى) کەسی نیشتەجێبووی شار (شتومەک) بفرۆشێت لەجیاتی کەسی دەرەوەى شار (کەسی نیشتەجێبووی گوند ودەشتەکان)
6- پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی کردووە لە (موزابەنە:المُزَابَنَة)
7- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە فرۆشتنی (حەبەل حوبەلە:حبل الحبلة)
8- پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی کردووە: لە (موخابەرە:المخابرة) و(موحالەقە:المحالقة) ولە (موزابەنە:المزابنة)، ولە فرۆشتنی بەربووم هەتاوەکو گونجاو دەبێت بۆ خواردن، هەروەها نابێت بفرۆشرێن مەگەر بەرامبەر دینار ودرهەم نەبێت جگە لە حاڵەتی (عەرایا:العرایا) نەبێت