إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە گۆڕینەوەی ئاڵتون بە زیو لەسەر بنەمای قەرزکردن
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە گۆڕینەوەی ئاڵتون بە زیو لەسەر بنەمای قەرزکردن
لە ئەبی مینهالەوە دەڵێت: «پرسیارم لە بەرائی کوڕی عازیب وزەیدی کوڕی ئەرقەم کرد -ڕەزاى خویان لێبێت- دەربارەی گۆڕینەوە (سەڕف - الصرف) (مەبەستی گۆڕینەوەى ئاڵتو بە زیوە لێرەدا)؟ هەریەکێکیان دەیووت: ئەو لە من خێرتر وباشترە. وهەردووکیان دەیانووت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە گۆڕینەوەی ئاڵتون بە زیو لەسەر بنەمای قەرزکردن».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी සිංහල Hausa Português Русскийالشرح
ئەبو مینهال پرسیاری لە بەرائی کوڕی عازیب وزەیدی کوڕی ئەرقەم کرد سەبارەت بە مامەڵەی گۆڕینەوە (سەڕف - الصرف) کە ئەمیش بریتیە لە گۆڕینەوە وفرۆشتنی نرخی شتومەکێکی دیاریکراو بەرامبەر نرخی ئەوی تریان. هەردوویان بەهۆی تەقواداری وسادەییان ئاماژەیانکرد کە ئەوی تر فەتوا بدات چونکە ئەوی زاناترە وشیاوترە بۆ وەڵامدانەوە. بەڵام هەردوویان ڕێککەوتون لە سەر ئەم گێڕانەوەیان کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە فرۆشتنی ئاڵتون بە زیو بە قەرز (لەسەر بنەماى قەرز کردن)، چونکە ئەم جۆرە مامەڵەیە ڕیبای تێدایە، بۆیە دەبێت گۆڕینەوە وپارەدانەکە لە هەمان شوێنی دانیشتنەکەدا (شوێنی گرێبەستەکەدا) ئەنجامبدرێت پێش جیابوونەوەیان، ئەگەر وا نەبێت ئەم گۆڕینەوەیە (سەڕفە) دروست نییە وڕیبا دواخستنی (ربا النسیئة)ی تێدایە. تێبینی: ڕیبا (سوو) جۆرە مامەڵەیەکی حەرامە کە پەیوەندی بە سامانەکانەوە (پارە وموڵکەکانەوە) هەیە، ودابەش دەبێت بەسەر دوو جۆردا: 1/ ڕیبای قەرز، ئەمیش بریتیە لە زیاد کردن بۆ سەر بڕی پارە قەرزکراوەکە لە بەرامبەر زیاد کردنی ماوەى دانەوەى قەرزەکە، 2/ ڕیبای فرۆشتنەکان، ئەمیش بریتیە لە زیادکردن یان دواخستن سەبارەت بە هەندێک جۆر لە سامانەکان، کە پێیان دەووترێت جۆرە ڕیباییەکان (الأصناف الربویة) ئەم جۆرانەش بریتین لە: (ئاڵتون، زیو، گەنم، جۆ، خورما، خوێ)، کە لە فەرموودەی تردا بە ووردی باسیان کراوە.التصنيفات
ڕیبا -سوو-