إعدادات العرض
1- گۆڕینەوەى زیو بە ئاڵتون ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت
2- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە گۆڕینەوەی ئاڵتون بە زیو لەسەر بنەمای قەرزکردن
3- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە فرۆشتنی زیو بە زیو، ولە ئاڵتون بە ئاڵتون، مەگەر کێشیان یەکسان بێت، وفەرمانى پێمانکرد بە کڕینی زیو بە ئاڵتون یان کڕینی ئاڵتون بە زیو بە هەر شێوەیەک ویستمان
4- ئاگاداربە، ئاگاداربە، ئەمە بەدڵنیاییەوە ڕیبایە! ئەمە بەدڵنیاییەوە ڕیبایە! ئەنجامی مەدە، ئەگەر دەتەوێت (جۆرێکی باشتر لە خورما) بکڕیت؛ ئەو خورمایەی (جۆرەکەى خراپترە) بیفرۆشە بەرامبەر بە نرخێک، پاشان -بەو نرخە- (جۆرە باشەکەى خورما) بکڕە
5- ئاڵتون مەفرۆشن بەرامبەر بە ئاڵتون مەگەر کێشیان وەکو یەکتر بێت، وکێشی کەمی بە کێشی زۆر مەفرۆشن (یان بە پێچەوانەوە)، وزیو مەفرۆشن بەرامبەر بە زیو مەگەر کێشیان وەکو یەکتر بێت، و کێشی کەمی بە کێشی زۆر مەفرۆشن (یان بە پێچەوانەوە)، وئەوەى ئامادە نییە مەیفرۆشن بەرامبەر ئەوەى ئامادەیە