إعدادات العرض
ئاڵتون بە ئاڵتون، زیو بە زیو، گەنم بە گەنم، جۆ بە جۆ، خورما بە خورما، خوێ بە خوێ، بە هاوشێوەی یەک، بە هێندەی یەک، دەست بە دەست، خۆ ئەگەر ئەوانەی باس کران هاوشێوەی یەک…
ئاڵتون بە ئاڵتون، زیو بە زیو، گەنم بە گەنم، جۆ بە جۆ، خورما بە خورما، خوێ بە خوێ، بە هاوشێوەی یەک، بە هێندەی یەک، دەست بە دەست، خۆ ئەگەر ئەوانەی باس کران هاوشێوەی یەک نەبوون، ئەوا چۆن دەتانەوێت کڕین وفرۆشتنی پێوە بکەن، بە مەرجێک ئاڵو گۆڕەکە دەست بە دەست بێت
لە عوبادەی کوڕی سامیتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- دەفەرموێت: «ئاڵتون بە ئاڵتون، زیو بە زیو، گەنم بە گەنم، جۆ بە جۆ، خورما بە خورما، خوێ بە خوێ، بە هاوشێوەی یەک، بە هێندەی یەک، دەست بە دەست، خۆ ئەگەر ئەوانەی باس کران هاوشێوەی یەک نەبوون، ئەوا چۆن دەتانەوێت کڕین وفرۆشتنی پێوە بکەن، بە مەرجێک ئاڵو گۆڕەکە دەست بە دەست بێت».
الترجمة
العربية Tiếng Việt Bahasa Indonesia অসমীয়া Kiswahili Nederlands Hausa English සිංහල ગુજરાતી Magyar ქართული Română Русский Português ไทย తెలుగు Bosanski मराठी دری Türkçe አማርኛ বাংলা Malagasyالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێگای کڕین وفرۆشتنی ڕەوا ودروستی بۆ ڕوون کردووینەتەوە لە شتە ڕیبادارەكاندا کە شەش جۆر وتاقمن ئەوانیش: ئاڵتون، زیو، گەنم، جۆ، خورما، خوێ، ئەگەر کڕین وفرۆشتنەکە لە نێوان یەک جۆر لەم جۆرانەدا بێت بەنمونە ئاڵتون بە ئاڵتون یان زیو بە زیو... ئەوا دەبێت دوو مەرج بێتە جێ لە کڕین وفرۆشتنەکەدا: یەکەم: دەبێت لە وەزن وکێشدا بە هێندی یەک بن ئەگەر لە جۆری کێشراو بێت وەک نمونەی ئاڵتون وزیو، یان بە هێندەی یەک بن ئەگەر لە جۆری پێوانەکراو بێت وەک نمونەی گەنم وجۆ وخورما وخوێ. دووەم: فرۆشیار حەقی خۆی وەربگرێت وكڕیار شتومەکی خۆی وەربگرێت لە کۆڕ وشوێنی فرۆشتنەکەدا. خۆ ئەگەر کڕین و فرۆشتنەکە لە نێوان دوو جۆری جیاوازدا بێت بە نمونە کڕین و فرۆشتنی ئاڵتون بە زیو، یان خورما بە جۆ ئەوا لەم کاتەدا کڕین وفرۆشتنەکە ڕەوایە ودروستە بە یەک مەرج ، ئەویش دەبێت فرۆشیار مافی خۆی وەر بگرێت وکڕیار شتومەکی خۆی وەربگرێت لە کۆڕ وشوێنی فرۆشتنەکەدا، ئەگەر وانەبێت ئەوا کڕیار وفرۆشیار بە هاوشێوەی یەک هەردوو کەوتوونەتە نێو مامەڵەیەكی ڕیباداری حەرامكراو .فوائد الحديث
ڕونکردنەوەی ماڵە ڕیبادارەكان و چۆنیەتی کڕین وفرۆشتن تێیدا.
نەهی کردن لە کڕین وفرۆشتنی ڕیبادار.
دراوەکان لەم سەردەمەدا هەمان حوکمی ئاڵتون وزیویان هەیە لە هۆكاری ڕیباداربووندا.
کڕین وفرۆشتن لە بابەتە ڕیبادارەكان بە هەر شەش جۆرەکەیەوە چەند حاڵەتێکە: ١- ماڵێکی -شتومەكێكی- ڕیبادار دەفرۆشرێت بە ماڵێکی ڕیبادار لە هەمان جۆری خۆی، بەنمونە ئاڵتون بە ئاڵتون وخورما بە خورما... لێرەدا دوو مەرج هەیە بۆ دروستی کڕین وفرۆشتنەکە: هاو شێوە بوون لە كێش یان پێوانەدا، ودەست بەدەست لە کۆڕ وشوێنی مامەڵەكەدا.
٢- ماڵێکی ڕیبادار دەفرۆشرێت بە ماڵێکی ڕیبادار کە لەجۆری خۆی نیە و لە هۆكاری ڕیباداربووندا بە هاوشێوەی یەکن، بەنمونە ئاڵتون بە زیو، گەنم بە جۆ، لێرەدا بەمەرج گیراوە وەرگرتن دەست بەدەست بێت لە یەک کۆڕ ودانیشتندا، و بەهێندەی یەک بوون بە مەرج نەگیراوە لەم حاڵەتەدا.
٣- ماڵێکی ڕیبادار دەفرۆشرێت بە ماڵێکی ڕیباداری کە لە جۆری خۆی نیە و هۆكاری ڕیباداربوونیشیان جیاوازە، لێرەدا نە دەست بەدەست، نە هاوشێوە بوون بەمەرج گیراوە، بە نمونەی کڕین وفرۆشتن لە نێوان ئاڵتون وخورما.
کڕین وفرۆشتنی ئەو بابەتانەی ڕیبادار نین، یان یەکیان ڕیبادار بێت و ئەوی تریان ڕیبادار نە بێت؛ ئەوا لەم حاڵەتەدا نە دەست بەدەست بەمەرج گیراوە، ونە بە هاوشێوە بوون، وەک نمونەی فرۆشتنی موڵک بە ئاڵتون.
التصنيفات
ڕیبا -سوو-