ئاڵتون مەفرۆشن بەرامبەر بە ئاڵتون مەگەر کێشیان وەکو یەکتر بێت، وکێشی کەمی بە کێشی زۆر مەفرۆشن (یان بە پێچەوانەوە)، وزیو مەفرۆشن بەرامبەر بە زیو مەگەر کێشیان وەکو…

ئاڵتون مەفرۆشن بەرامبەر بە ئاڵتون مەگەر کێشیان وەکو یەکتر بێت، وکێشی کەمی بە کێشی زۆر مەفرۆشن (یان بە پێچەوانەوە)، وزیو مەفرۆشن بەرامبەر بە زیو مەگەر کێشیان وەکو یەکتر بێت، و کێشی کەمی بە کێشی زۆر مەفرۆشن (یان بە پێچەوانەوە)، وئەوەى ئامادە نییە مەیفرۆشن بەرامبەر ئەوەى ئامادەیە

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئاڵتون مەفرۆشن بەرامبەر بە ئاڵتون مەگەر کێشیان وەکو یەکتر بێت، وکێشی کەمی بە کێشی زۆر مەفرۆشن (یان بە پێچەوانەوە)، وزیو مەفرۆشن بەرامبەر بە زیو مەگەر کێشیان وەکو یەکتر بێت، و کێشی کەمی بە کێشی زۆر مەفرۆشن (یان بە پێچەوانەوە)، وئەوەى ئامادە نییە مەیفرۆشن بەرامبەر ئەوەى ئامادەیە (واتە: با دەست بە دەست بێت لە هەمان شوێندا وبە قەرز نەبێت)». ولە گێڕانەوەیەکدا: «مەگەر دەست بە دەست بێت (واتە: لە هەمان شوێن گۆڕینەوەکە ئەنجامبدرێت وقەرز نەبێت)». ولە گێڕانەوەیەکدا: «مەگەر لە کێشدا یەکسان بن ولە هەمان جۆری شتومەکە (دیاریکراوەکان) بن (و دەبێت دەست بە دەست بێت)».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی دەکات لە جۆرەکانى ڕیبا (سوو) لە هەردوو جۆرەکەى: ڕیبای زیادە (ڕیبای فەزڵ -الفضل-)؛ ئەمیش بریتیە لە نرخی زیاتر وەرگرتن، وڕیبای دواخستن (ربا النسیئة)؛ ئەمیش بریتیە لە دواخستنی پێدانی نرخ یان شتومەک، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی دەکات لە فرۆشتنی ئاڵتون بەرامبەر بە ئاڵتون، ئەگەر ئاڵتونەکان لێدراو بن یان نا، مەگەر لە کێشدا یەکسان بن، ودەبێت گۆڕینەوەیان لە هەمان شوێنی گرێبەستەکەدا بێت ونابێت دوا بخرێت، واتا نابێت ئەوەی ئامادە بووە بدرێت بە لایەنی بەرامبەر وئەوی تر دوا بخرێت. وهەروەها نەهی دەکات لە فرۆشتنی زیو بەرامبەر بە زیو، ئەگەر لێدراو بن یان نا، مەگەر لە کێشدا یەکسان بن، ودەبێت گۆڕینەوەیان لە هەمان شوێنی گرێبەستەکەدا بێت ونابێت دوا بخرێت. نابێت یەکێکیان لەوی تر زیاتر بێت، ونابێت لە یەک جیاببنەوە پێش ئەوەى گۆڕینەوەکە ڕوودەدات.

التصنيفات

ڕیبا -سوو-