إعدادات العرض
لە شەودا سەفەر بکەن، چونکە (ڕێگاکانى) زەوی لە شەودا پوخت دەبێتەوە
لە شەودا سەفەر بکەن، چونکە (ڕێگاکانى) زەوی لە شەودا پوخت دەبێتەوە
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە شەودا سەفەر بکەن، چونکە (ڕێگاکانى) زەوی لە شەودا پوخت دەبێتەوە».
[صەحیحە] [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Hausaالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی ئومەتەکەى دەکات بەوەى لە شەودا سەفەر بکەن، چونکە (ڕێگاکانى) زەوی لە شەودا پوخت دەبێتەوە؛ بۆیە ئەو دووریەی لە شەودا دەیبڕێت لە ڕۆژدا ناتوانێت بیبڕێت، چونکە ئاژەڵ لە شەودا بەهێزترە بۆ ڕۆیشتن و کەش وهەوا فێنکترە، وئەگەر هێز وپشووی پێویستی وەرگرت لە ڕۆژدا ئەوا ڕۆیشتنی خێراتر دەبێتەوە، و بەهەمان شێوە مرۆڤ لە شەودا تواناى ڕۆیشتنی زیاترە بەهۆی فێنکی کەش وهەواوە، وبۆ ئۆتۆمبێلیش بەهەمان شێوە گەرمی بزوێنەرەکانى کەم دەبێتەوە وئەمیش وا دەکات ئاسانتر ڕێگاکان ببڕێت.التصنيفات
ئادابەکانی وحوکمەکانی سەفەر کردن