ئەگەر سێ کەس دەرچوون بۆ سەفەرێک؛ ئەوا با یەکێکیان بکەن بە سەرداری خۆیان

ئەگەر سێ کەس دەرچوون بۆ سەفەرێک؛ ئەوا با یەکێکیان بکەن بە سەرداری خۆیان

لە ئەبی سەعید وئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر سێ کەس دەرچوون بۆ سەفەرێک؛ ئەوا با یەکێکیان بکەن بە سەرداری (سەرکردەى) خۆیان».

[حەسەنە] [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرماندەکات بە ڕێبوارەکان (موسافیرەکان) بەوەى کە باشترين کەسيان بکەنە سەردار لە سەفەرەکەدا؛ بە تایبەت باشترين بێت لە ڕووی ڕا وبۆچوون وپیلاندانانەوە بۆ ئەوەى کاروبارەکانیان بەڕێوە ببات وباشترین پیلان دابنێت، چونکە ئەگەر وا نەکەن وکەس نەکەن بە سەرداری سەفەرەکەیان ئەوا کاروباریان پشێوی تێدەکەوێت.

التصنيفات

ئادابەکانی وحوکمەکانی سەفەر کردن