إعدادات العرض
مارەم لێت کرد بەرامبەر بە ئەوەى (لەبەرتە) لە قورئان
مارەم لێت کرد بەرامبەر بە ئەوەى (لەبەرتە) لە قورئان
لە سەهلی کوڕی سەعدی ساعیدیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئافرەتێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: من خۆم بە تۆ دەبەخشم (بۆئەوەى مارەم بکەیت). ئافرەتەکە بۆ ماوەیەکی زۆر مایەوە، پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، لە من مارەی بکە، ئەگەر تۆ ناتەوێت (مارەی بکەیت). -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا هیچ شتێکت هەیە وەکو مارەیی پێی ببەخشیت؟»، (پیاوەکە) ووتی: هیچ شتێکم نییە جگە لە ئەم ئیزارەم* نەبێت. پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر ئیزارەکەت بە ئەو ببەخشیت (وەکو مارەیی) ئەوا لە کاتی دانیشتندا هیچ ئیزارێکت لەبەردا نابێت، شتێک بدۆزەرەوە؟»، (پیاوەکە) ووتی: هیچ شتێکم نییە. فەرمووی: «شتێک بدۆزەرەوە ئەگەر ئەڵقەیەکیش بێت لە ئاسن»، (پیاوەکە) گەڕا بەڵام هیچی نەدۆزیەوە. پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئایا هیچ شتێک لە قورئانت لەبەرە؟ ووتی: بەڵێ. پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «مارەم لێت کرد بەرامبەر بە ئەوەى (لەبەرتە) لە قورئان». *(ئیزار: ئەو جلەیە لە نیوەى خوارەوەى لاشە لەبەر دەکرێت وەکو شەڕواڵ وپانتۆڵ وهتد)
الترجمة
العربية Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tagalogالشرح
هەندێک حوکم تایبەت بوو بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهیچ کەسێکی تر ناگرێتەوە. لەوانەش: دەتوانێت هاوسەرگیری بکات لەگەڵ هەر ئافرەتێک کە خۆی پێببەخشێت بۆ هاوسەرگیری کردن بە بێ هیچ مارەییەک، ئافرەتێک هات وخۆی پێبەخشی بۆئەوەى ببێت بە یەکێک لە خێزانەکانی. سەیری کرد بەڵام نەیویست هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات، بەڵام ڕەتی نەکردەوە بە قسەکردن، هەندێک لێی دوور کەوتەوە ودانیشت، پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، لە من مارەی بکە ئەگەر تۆ ناتەوێت هاوسەرگیری لەگەڵدا بکەیت. چونکە مارەیی داواکراوە لە کاتی هاوسەرگیریدا، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئایا هیچ شتێکت هەیە وەکو مارەیی پێی ببەخشیت؟. پیاوەکە ووتی: هیچ شتێکم نییە جگە لە ئەم ئیزارەم* نەبێت. وئەگەر وەکو مارەیی بیبەخشێت بە ڕووتی دەمێنێتەوە وئیزاری نابێت، پێی فەرموو: (شتێک بدۆزەرەوە ئەگەر ئەڵقەیەکیش بێت لە ئاسن)، کاتێک پیاوەکە گەڕا و هیچ شتێکی نەدۆزییەوە. پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئایا هیچ شتێک لە قورئانت لەبەرە؟)، پیاوەکە ووتی: بەڵێ. پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (مارەم لێت کرد بەرامبەر بە ئەوەى -لەبەرتە- لە قورئان، فێری بکەیت، ئەمە مارەیی هاوسەرگیریەکەتانە). *(ئیزار: ئەو جلەیە لە نیوەى خوارەوەى لاشە لەبەر دەکرێت وەکو شەڕواڵ وپانتۆڵ وهتد)التصنيفات
مارەیی