إعدادات العرض
جیاوازی لە نێوان ڕۆژووگرتنی ئێمە وڕۆژووگرتنی ئەهلی کتێب؛ خواردنی پارشێوە
جیاوازی لە نێوان ڕۆژووگرتنی ئێمە وڕۆژووگرتنی ئەهلی کتێب؛ خواردنی پارشێوە
لە عەمروی کوڕی عاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جیاوازی لە نێوان ڕۆژووگرتنی ئێمە وڕۆژووگرتنی ئەهلی کتێب؛ خواردنی پارشێوە».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Português සිංහලالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی جیاوازییەکی گرنگ دەکات لە نێوان ڕۆژووگرتنی ئێمە وڕۆژووگرتنی جولەکە ونەسڕانیەکان، وئەمیش بریتیە لەو خواردنەی کە مسوڵمانان دەیخۆن لە کاتی پارشێودا (کاتی سەحەردا)، وئەهلی کتێب پارشێو ناکەن، ومسوڵمان سونەتە پارشێو بکات؛ ئەمیش وەکو پێچەوانەیەک بۆ ئەهلی کتێب وجێبەجێکردنی سونەت وبەرەکەت وخێری تێدایە هەروەکو لە فەرموودەکاندا باسکراوە، وئەهلی کتێب لە نیوەى شەوەوە ڕۆژوو دەگرن، بۆیە لە پێش نیوەى شەو خواردن دەخۆن ولە کاتی پارشێو (کاتی سەحەردا) خواردن ناخۆن، ولە شەریعەتدا داواکراوە مسوڵمانان جیا وپێچەوانەى کافرەکان کردەوە بکەن بەتایبەت لە بابەتێک کە پەیوەندی بە بیروباوەڕ (عەقیدە) وپەرستن ومامەڵەکان وخووەکان (عادەتەکان) وڕەوشتەکان هەبێت، بەڵام ئەگەر شتێک پەیوەندی بەم بابەتانەوە نەبێت وەکو داهێنان لە بوارێکی زانستی یان هەرشتێکی تر کە داهێنانە وسوود بە مرۆڤ دەگەیەنێت ئەوا دروستە لێرەدا لاساییان بکرێتەوە.التصنيفات
سونەتەکانی ڕۆژووگرتن