إعدادات العرض
1- پارشێومان کرد لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان هەستا بۆ نوێژ کردن، ئەنەس ووتی: ووتم بە زەید: ماوەی نێوان بانگدان وپارشێو چەندێک بوو؟ ووتی: بە گوێرەی خوێندنی پەنجا ئایەت
2- پارشێو بکەن چونکە پارشێوکردن بەرەکەت وپیرۆزی تێدایە
3- جیاوازی لە نێوان ڕۆژووگرتنی ئێمە وڕۆژووگرتنی ئەهلی کتێب؛ خواردنی پارشێوە
4- ئەوەى خواردنی ڕۆژووشکاندن ببەخشێت بە ڕۆژووگرێک؛ ئەوا هەمان پاداشتی ڕۆژووگرەکەی بۆ هەیە
5- دوو لە هاوەڵانی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- هەردوویان ناوەستن لە شوێنکەوتن بە دوای خێردا
6- پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕۆژووی دەشکاند پێش ئەوەى نوێژ بکات بە سێ خورمای تەڕ
7- بەردەوام خەڵکی لەسەر خێرن؛ ئەگەر پەلە بکەن لە ڕۆژوو شکاندن