إعدادات العرض
پارشێو بکەن؛ چونکە پارشێوکردن بەرەکەت وپیرۆزی تێدایە
پارشێو بکەن؛ چونکە پارشێوکردن بەرەکەت وپیرۆزی تێدایە
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پارشێو بکەن؛ چونکە پارشێوکردن بەرەکەت وپیرۆزی تێدایە».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी සිංහල ئۇيغۇرچە Hausa Português Русский Tiếng Việt Kiswahili অসমীয়া ગુજરાતી Nederlands አማርኛ ไทย മലയാളം Română Magyarالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هانی مسوڵمانانی داوە بۆ پارشێو كردن، ئەمیش بریتیە لە خواردن لە كۆتایی شەو وەكو ئامادەكارییەك بۆ ڕۆژووگرتن، پارشێو كردن بەرەكەت وخێر وپاداشتی زۆری تێدایە، هەروەها یارمەتیدەرە: بۆ نزا كردن لە كۆتایی شەودا، وبۆ بەهێزی وچالاكبوون لەكاتی بەڕۆژووبووندا، ودەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ناڕەحەتیەكانی.فوائد الحديث
پارشێوکردن سوننەتە، وئەنجامدانى جێبەجێکردنی فەرمانى شەریعەتە.
ئیبن حەجەر لە (فتح الباري)دا دەڵێت: بەرەكەت وپیرۆزی لە پارشێودا دێتە دی لە چەند ڕێگایەكەوە، لەوانەیش: شوێنكەوتنی سوننەتە، وپێچەوانەكردنی خاوەن كتێبەكانە -جولەكە وگاوڕەكان-، وبەهێزكردنی لاشەیە بۆ ئەنجامدانی پەرستن، وزیادكردنی چالاكی لاشەیە، ودوورخستنەوەی ڕەوشت خراپیە كە لەوەیە بەهۆی برسێتیەوە ڕووبدات، هۆكارە بۆ خێر كردن لەسەر ئەو كەسەی داوا دەكات یان لەگەڵی دادەنیشێت بۆ خواردن لەو كاتەدا، هۆكارە بۆ زیكر ونزا كردن لە كاتێكدا كە هیوا هەیە بە وەڵامدانەوەی نزا تێیدا، ونوێكردنەوەی نیەتە بۆ ئەو كەسەی بێ ئاگا بووە لێی لە پێش خەوتن.
جوانى فێرکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چونکە حوکم وحیکمەتی پێکەوە باسکردووە؛ بۆئەوەى دڵ ئاسوودە وفراوان بێتەوە، هەروەها بەرزی ومەزنی شەریعەت دەربکەوێت.
ئیبن حەجەر دەڵێت: پارشێو دەكرێت بە كەمترین بڕ لە خواردن وخواردنەوە كە كەسێك دەیخوات یان دەیخواتەوە.
التصنيفات
سونەتەکانی ڕۆژووگرتن