پارشێومان کرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان هەستا بۆ نوێژ کردن. ئەنەس دەڵێت: ووتم بەزەید: ماوەی نێوان بانگدان وپارشێو چەندێک بوو؟ ووتی: بە گوێرەی خوێندنی…

پارشێومان کرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان هەستا بۆ نوێژ کردن. ئەنەس دەڵێت: ووتم بەزەید: ماوەی نێوان بانگدان وپارشێو چەندێک بوو؟ ووتی: بە گوێرەی خوێندنی پەنجا ئایەت

لە زەیدی کوڕی سابتەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پارشێومان کرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان هەستا بۆ نوێژ کردن. ئەنەس دەڵێت: ووتم بەزەید: ماوەی نێوان بانگدان وپارشێو چەندێک بوو؟ ووتی: بە گوێرەی خوێندنی پەنجا ئایەت».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

هەندێك لە هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- پارشێویان كرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەستا بۆ ئەنجامدانی نوێژی بەیانی. ئەنەس ووتی بە زەیدی كوڕی سابت -ڕەزای خوایان لێبێت-: ماوەی نێوان بانگدان وتەواو كردنی پارشێو چەندێك بوو؟ زەید -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: هێندەی ماوەی خوێندنی پەنجا ئایەتی مامناوەند، نە ئایەتە درێژ ونە ئایەتە كورتەكان، ونە بە خوێندنەوەی خێرا ونە بە خوێندنەوەی هێواش.

فوائد الحديث

باشتر وایە پارشێو دوا بخرێت بۆ ماوەیەکی نزیک لە پێش نوێژی بەیانی؛ چونکە ئەگەر دوایبخات بۆ نزیک بانگی بەیانی -دەرکەوتنی بەیان- ئەوا سوودی زیاترە بۆ لاشە ولە ڕۆژیشدا سوودەکەى زیاتر دەبێت.

بەپەرۆشی هاوەڵان بۆ کۆبوونەوە لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەى لێیەوە فێر بن.

جوانی مامەڵەكردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەرامبەر هاوەڵانی، ئاماژە بۆی لێرەدا ئەوەیە لەگەڵیاندا خواردنی دەخوارد.

كاتی خۆگرتنەوە لە خواردن وخواردنەوە وئەو شتانەی ڕۆژوو دەشكێنن؛ بە دەركەوتنی بەیانی ڕاستگۆیە.

كاتێك دەڵێت: (ماوەی نێوان بانگدان وپارشێو چەندێک بوو؟)؛ مەبەست لێی ماوەی نێوان پارشێو وقامەت كردنە بۆ ئەنجامدانی نوێژ، چونكە لە فەرموودەیەكی تردا هاتووە كە دەڵێت: (ماوەی نێوان تەواوكردنی پارشێو وئەنجامدانی نوێژیان چەندێك بوو؟)، وفەرموودەكان یەكتر شیدەكەنەوە.

موهەلەب دەڵێت: ئاماژەیە بۆ خەمڵاندنی كات بە كردەوەكانی لاشە، وعەرەب زۆرجار كاتەكانیان دەخەمڵاند بە كردەوەكان، هەروەكو دەڵێن: هێندەی كاتی دۆشینی مەڕێك، وهێندەی كاتی سەربڕینی وشترێك، زەیدی كوڕی سابت -ڕەزای خوای لێبێت- ئەم خەمڵاندنەی گۆڕی بۆ خوێندنەوە؛ كە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو كاتە كاتی پەرستن بووە لەڕێگەی خوێندنەوەی قورئانەوە، ئەگەر خەمڵاندنیان بكردایە بە شتێكی تر جگە لە كردەوە ئەوا دەیانووت: هێندەی ڕێكردن بەرەو دووریەكی دیاریكراو، یان سێیەك یان پێنج یەكی كاتژمێرێك.

ئیبن ئەبی جەمرە دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڵسەنگاندنی دەكرد بۆ ئەو شتەی ئاسانترە لەسەر ئومەتەكەی وئەنجامی دەدا؛ چونكە ئەگەر پارشێوی نەكردایە ئەوانیش شوێنی دەكەوتن وئەمە قورسە لەسەر هەندێكیان، ئەگەر لە ناوەڕاستی شەودا پارشێوی بكردایە بەهەمان شێوە قورس بوو لەسەر هەندێكیان؛ ئەوانەی خەو زاڵ دەبێت بەسەریاندا، ولەوەیە ببێتە هۆی ئەوەی نوێژی بەیانی نەكەن یان كۆشش بكەن ونەخەون هەتاوەكو نوێژی بەیانی.

التصنيفات

سونەتەکانی ڕۆژووگرتن