بەردەوام خەڵکی لەسەر خێرن؛ ئەگەر پەلە بکەن لە ڕۆژوو شکاندن

بەردەوام خەڵکی لەسەر خێرن؛ ئەگەر پەلە بکەن لە ڕۆژوو شکاندن

لە سەھلی کوڕی سەعدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبــەری خـودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەردەوام خەڵکی لەسەر خێرن؛ ئەگەر پەلە بکەن لە ڕۆژوو شکاندن».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خەڵكی بەردەوام لەسەر خێرن ئەگەر دەستبەجێ ڕۆژوو بشكێنن پاش ئەوەی خۆر ئاوا دەبێت؛ چونكە ئەمە شوێنكەوتنی سوننەتە و وەستانە لە سنورەكەیدا.

فوائد الحديث

نەوەوی دەڵێت: هاندانە بۆ پەلە كردن لە ڕۆژووشكاندن پاش ئاوابوونی خۆر، مانای ئەوەیە هێشتا كاروباری ئومەت ڕێكخراوە وئەوان لەسەر خێر وچاكەن ئەگەر ئەم سونەتە جێبەجێ بكەن، وئەگەر ڕۆژوو شكاندن دوا بخەن ئەمە ئاماژەیە بۆ تووشبوونیان بە خراپە وگەندەڵی.

شوێنكەوتنی سوننەت هۆكاری مانەوەی خێر وچاكەیە لەنێو خەڵكیدا، وخراپبوونی كاروبارەكان بەستراوەتەوە بە لادان لە سوننەت.

پێچەوانە کردنی خاوەن كتێبەكانە -جولەکە ونەسڕانیەکانە- وبیدعەكاران؛ چونکە ئەوان ڕۆژوو شکاندن دوا دەخەن.

ئیبن حەجەر دەڵێت: ڕوونكردنەوەی هۆكارەكەی تێدایە، وموهەلەب دەڵێت: دانایی لەوەدایە بۆئەوەی دڵنیا بین كە ڕۆژ درێژ نەكرێتەوە لەسەر حسێبی شەو، وئەمە نەرمونیانیە دەرهەق بە ڕۆژووگر وبەهێزی دەكات بۆ ئەنجامدانی پەرستن، وزانایان یەكدەنگن لەسەر ئەوەی ئەمە جێبەجێ دەبێت لەكاتی ئاوابوونی خۆر یان بە هەواڵدانی دوو شاهێدی دادپەروەر، هەروەها شاهێدی دانی یەك كەسیش بەپێی پەسەندترین ڕاوبۆچوون.

ئیبن حەجەر دەڵێت: لەو بیدعانەی كە داهێنراوە لەم سەردەمەدا؛ نزیكەی (بیست خولەك) بانگی دووەم دەدەن لەپێش دەركەوتنی بەیان لە مانگی ڕەمەزاندا، وڕووناكیەكانن دەكوژێننەوە وەكو ئاماژەیەك بۆ حەرامبوونی خواردن وخواردنەوە دەرهەق بە ئەوانەی دەیانەوێت ڕۆژوو بگرن؛ ئەوەی ئەمانەی داهێناوە پێی وایە ئەمە خۆئامادەکردنە لە پەرستندا، وكەمێك لە خەڵكی دەربارەی ئەم هۆشداریە دەزانن!، ئەم بیدعەیە بووە هۆی ئەوەی بانگ نەدەن مەگەر پاش تەواو ئاوابوونی خۆر بە پلەیەك پێیان وایە بۆئەوەی كاتی ئاوابوون بەتەواوی زاڵ بێت؛ بەپێی بانگەشەی خۆیان!، بۆیە ڕۆژوو شكاندنیان دواخست، وپارشێویان پێشخست، وپێچەوانەی سوننەت بوونەوە، بۆیە خێر تێیاندا كەم بوویەوە وشەڕ تێیاندا زۆر بوو، وخودا یارمەتیدەرمان بێت.

التصنيفات

سونەتەکانی ڕۆژووگرتن