ئەگەر مانگێکی نوێی ببینیایە دەیفەرموو: ( اللهم أهله علينا بالأمن والإيمان )

ئەگەر مانگێکی نوێی ببینیایە دەیفەرموو: ( اللهم أهله علينا بالأمن والإيمان )

لە تەڵحەی کوڕی عوبەید اللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر مانگێکی نوێی ببینیایە (لە ئاسماندا)، دەیفەرموو: «(اللّهمَّ أهِلَّهُ عليْنا بالأمْن والإيمان، وَالسَّلامَةِ وَالإسلامِ، ربِّي وربُّكَ اللهُ، هِلالُ رُشْدٍ وخيرٍ)*». *(واتە: خودایە، -بینینمان بۆ ئەم مانگە نوێیە- پەیوەست بکە بە -بەخشینی- ئەمن وئاسایش وئیمان -باوەڕ-، وسەلامەتی وئیسلامەتی -بە ئێمە-، -ئەی مانگ- پەروەردگاری من وتۆ الله یە، -خودایە- ئەم مانگە ببێتە هۆی هێنانی هیدایەت وخێر)

[صەحیحە] [ئیبنو ئەبی شەیبە گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر مانگێکی نوێی ببینیایە (لە ئاسماندا)، لە شەوی یەکەم یان دووەم یان سێیەم، ئەم نزا مەزنەى دەفەرموو، بۆئەوەى خودا بیپارێزیت وئەمن وئاسایشی پێببەخشێت بەرامبەر مەترسیەکان لە دینداری ودونیادا، وهەروەها داواکردنە لە خواى گەورە بەوەى ئیمانی (باوەڕی) پتەو وجێگیر بکات، وئەو شتانەى لێ دووربخاتەوە کە دەبێتە هۆی ئەوەى لەسەر ڕێگای ڕاست دووربکەوێتەوە، وهەروەها داواکردنە لە خواى گەورە بەوەى سەلامەتی وپابەندبوون لەسەر ئیسلامی پێببەخشێت، داواکردنی ئەمن وئاسایش وسەلامەت واتا داواکردنەوەى بەوەى خواى گەورە هەموو زیان وناڕەحەتیەکی لێ دووربخاتەوە، وداواکردنی سەلامەتی وپابەندبوون لەسەر ئیسلام واتا داواکردنە لە خواى گەورە بەوەى هەموو خێر وسوودێکی پێببەخشێت، وپاشان نزاکە کۆتایی پێدێت وبە مانگەکە دەڵێت: (-ئەی مانگ- پەروەردگاری من وتۆ الله یە، -خودایە- ئەم مانگە ببێتە هۆی هێنانی هیدایەت وخێر:ربي وربُّكَ اللهُ، هِلالُ رُشْدٍ وخيرٍ): ئەمیش ئاماژە کردنەوە بەوەى خودا هیچ هاوبەشێکی نییە لە خوڵقاندن وبەڕێوەبردنی گەردووندا، نە مانگ ونە هیچ شتێکی تر، بۆیە هەر تەنها ئەویش بە هەق وڕاستی شایەنی پەرستنە، وداوا لە خواى گەورە دەکات کە ئەم مانگە ببێتە هۆکاری هێنانی هیدایەت وخێر بۆ خەڵکی، نابێت لە کاتی ووتنی ئەم نزایە ڕوو لە مانگ بکرێت، بەڵکو سونەتە ڕوو لە قیبلە بکرێت لە کاتی نزادا.

التصنيفات

زیکرەکانی پەیوەست بە ڕووداو وپێشهاتەکان