پێویستە لەسەر مسوڵمان گوێڕایەڵ بێت وفەرمانەکان جێبەجێبکات لە هەرشتێک پێی خۆش بێت یان پێی ناخۆش بێت، مەگەر فەرمانى پێبکرێت بە ئەنجامدانى تاوانێک؛ ئەگەر فەرمانی…

پێویستە لەسەر مسوڵمان گوێڕایەڵ بێت وفەرمانەکان جێبەجێبکات لە هەرشتێک پێی خۆش بێت یان پێی ناخۆش بێت، مەگەر فەرمانى پێبکرێت بە ئەنجامدانى تاوانێک؛ ئەگەر فەرمانی پێکرا بە ئەنجامدانى تاوانێک ئەوا نابێت گوێڕایەڵ بێت ونابێت فەرمانەکە جێبەجێبکات

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێویستە لەسەر مسوڵمان گوێڕایەڵ بێت وفەرمانەکان جێبەجێبکات لە هەرشتێک پێی خۆش بێت یان پێی ناخۆش بێت، مەگەر فەرمانى پێبکرێت بە ئەنجامدانى تاوانێک؛ ئەگەر فەرمانی پێکرا بە ئەنجامدانى تاوانێک ئەوا نابێت گوێڕایەڵ بێت ونابێت فەرمانەکە جێبەجێبکات».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

ئەم فەرموودەیە ڕوونکردنەوەی واجب بوونی گوێڕایەڵی کردن وجێبەجێکردنی فەرمانەکانى دەسەڵاتداری تێدایە، جا ئەگەر فەرمانەکە لەوانە بێت بە لامانەوە ڕەوایە یان بە لامانەوە ناڕەحەتە وڕەوا نییە، مەگەر فەرمان بکات بە تاوان وگوناهێک ئەوا لەم حاڵەتەدا نابێت گوێڕایەڵی بکرێت ونابێت فەرمانەکانى جێبەجێ بکرێت تەنها لەم تاوانەدا.

التصنيفات

مافی پێشەوا لەسەر دانیشتوان