هەرکەسێک بێڕێزی بکات بەرامبەر دەسەڵاتدارێک؛ ئەوا خواى گەورە ئەو کەسە بێڕێز دەکات

هەرکەسێک بێڕێزی بکات بەرامبەر دەسەڵاتدارێک؛ ئەوا خواى گەورە ئەو کەسە بێڕێز دەکات

لە ئەبی بەکرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «هەرکەسێک بێڕێزی بکات بەرامبەر دەسەڵاتدارێک؛ ئەوا خواى گەورە ئەو کەسە بێڕێز دەکات».

[حەسەنە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

لەم فەرموودەیەدا حەرامکردنی بە کەمدانانى فەرمانەکانى دەسەڵاتداری مسوڵمانی تێدایە، ئەگەر فەرمانەکەیان پێچەوانەى فەرمانەکانى شەریعەت نەبوون لەبەرئەوەى هەروەکو ئاشکرایە هەر فەرمانێک پێچەوانەى شەریعەت بێت ڕەتدەکرێتەوە وگوێڕایەڵی ناکرێت جا لە لایەن هەرکەسێکەوە بێت، ولێرەدا باسی ئەوەیە کە نابێت فەرمانەکانى دەسەڵاتداری مسوڵمان بە کەمدابنرێن ئەگەر فەرمانەکانى پێچەوانەى شەریعەت نەبن چونکە ئەم بەکەمدانانە هەڕەشەی لەسەرە ودەبێتە هۆی بێڕێزبوونی ئەو کەسەى هەوڵی بێڕێزکردنی دەسەڵاتدار دەدات لە دونیا و دواڕۆژدا،وپاداشت لە ڕەگەزی کردەوەکانە. ئەمە ئەگەر وڵاتەکە فەرمانڕەوایەکی مسوڵمانی هەبوو بەڵام ئەگەر وڵاتەکە فەرمانڕەواکەى کافر بوو ئەوا ئەگەر فەرمانەکەى پێچەوانەى شەریعەت نەبێت باشتر وایە گوێڕایەڵی بکرێت ئەمیش بۆ پاراستنی بەرژەوەندی گشتی مسوڵمانان لەو وڵاتە بۆ نمونە وەکو ئێستا لە وڵاتانى ڕۆژئاوادا.

التصنيفات

مافی پێشەوا لەسەر دانیشتوان