إعدادات العرض
نکۆڵی مەکەن لە باوباپیرانتان، هەرکەسێک نکۆڵی لە باوکی بکات؛ ئەوا کوفری کردووە
نکۆڵی مەکەن لە باوباپیرانتان، هەرکەسێک نکۆڵی لە باوکی بکات؛ ئەوا کوفری کردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «نکۆڵی مەکەن* لە باوباپیرانتان، هەرکەسێک نکۆڵی لە باوکی بکات؛ ئەوا کوفری کردووە». *(نکۆڵی مەکەن: مەبەست ئەوە نکۆڵی مەکەن لەوەى ئێوە وناوتان بدرێنە پاڵ ناوی باوک و باوباپیرانی ڕاستەقینەتان)
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල ئۇيغۇرچە Hausa தமிழ்الشرح
هەرکەسێک نکۆڵی* بکات لەوەى ڕەچەڵەکی بدرێتە پاڵ باوکی ڕاستەقینەى وبە زانین وبژاردەى خۆیەوە ئەمە ئەنجامبدات؛ ئەوا کوفرى بچووکی کردووە، ومەبەست هەقیقەتی کوفر نییە لێرەدا؛ واتا ئەو کوفرە نییە کە هەرکەسێک بیکات بە هەتاهەتایی لە دۆزەخ دەمێنێتەوە، بەڵکو کوفری بچووکی کردووە؛ و بەکارهێنانى وشەی (کوفر) لێرەدا بۆ جەختکردنەوەیە لەسەر حەرامبوونی ئەو کارە وناشیرین کردنی. *(نکۆڵی مەکەن: مەبەست ئەوە نکۆڵی مەکەن لەوەى ئێوە وناوتان بدرێنە پاڵ ناوی باوک و باوباپیرانی ڕاستەقینەتان)التصنيفات
نەفرین کردن (اللعان)