إعدادات العرض
بەخشینی خەڵات بەهۆی پێشبڕکێوە تەنها ڕێگەپێدراوە لە کێبڕکێی: وشتر یان ئەسپ یان تیر هاویشتن
بەخشینی خەڵات بەهۆی پێشبڕکێوە تەنها ڕێگەپێدراوە لە کێبڕکێی: وشتر یان ئەسپ یان تیر هاویشتن
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەخشینی خەڵات بەهۆی پێشبڕکێوە تەنها ڕێگەپێدراوە لە کێبڕکێی: وشتر یان ئەسپ یان تیر هاویشتن».
[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية Bosanski English فارسی Français Русский हिन्दी 中文 ئۇيغۇرچە Bahasa Indonesia اردو Portuguêsالشرح
فەرموودەکە واتاى ئەوە دەگەیەنێت کە بەخشین ودیاری شایستە نییە ببەخشرێت مەگەر لە پێشبڕکێی وشتر وئەسپ وتیر هاویشتن نەبێت، چونکە ئەم شتانە بەکاردەهێنرێن بۆ ڕووبەڕووبونەوەى دوژمن، وئەم بەخشینانە هۆکارن بۆ هاندان بەرەو جیهاد وتێکۆشان وسەرخستنی ئیسلام، وباسکردنی وشتر وئەسپ وهەر ئاژەڵێکی تر دەگرێتەوە کە پێویست بێت بۆ جیهاد کردن بەهۆی خێراییانەوە یان بۆ هەر پێویستیەکی تر وەکو هەڵگرتنی چەک وتاقمی جەنگاوەرەکان، وهەر کەرەستەیەکی تر کە بۆ ڕووبەڕووبونەوەى دوژمن وسەرخستنی ئیسلام بێت لەم سەردەمەدا وەکو کەرەستە جەنگیەکان وهاوشێوەکانیان دەچنە چوارچێوەى ئەم فەرموودەیەوە.