ئایا کەمیتار ڕاوە (نێچیرە بۆ خواردنی گۆشتی)؟ جابر ووتی: بەڵێ

ئایا کەمیتار ڕاوە (نێچیرە بۆ خواردنی گۆشتی)؟ جابر ووتی: بەڵێ

لە ئیبن ئەبی عەمارەوە دەڵێت: ووتم بە جابر: ئایا کەمیتار ڕاوە (نێچیرە بۆ خواردنی گۆشتی)؟ جابر ووتی: «بەڵێ»، ووتم: ئایا (گۆشتەکەی) بخۆم؟ ووتی: «بەڵێ»، پێیم ووتم: ئایا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەى فەرمووە؟ ووتی: «بەڵێ».

[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

تابیعیەک بە ناوى ئیبن ئەبی عەمارەوە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- پرسیاری لە جابری کوڕی عبداللە کرد -ڕەزاى خوایان لێبێت- : سەبارەت بە حوکمی خواردنی گۆشتی کەمتیار، ئایا دروستە ڕاو بکرێت وگۆشتەکەى بخورێت؟ ئەویش (جابر) وەڵامی دایەوە: دروستە -جائیزە-، پاشان ئیبن ئەبی عەمار دیسانەوە پرسیاری کرد سەبارەت بە ئەم فەتوایە، ئایا جابر لە خۆیەوە ئەمە دەڵێت یان لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەى بیستووە؟ ئەویش (جابر) پێی ووت کە لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەى بیستووە.

التصنيفات

ڕاوکردن