ئوم حوفەید پوری ئیبن عەباس کەشک وپەنیر وبزنمژۆکی وەکو دیاری بەخشی بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وپێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- کەشک وپەنیرەکەى خوارد، بەڵام…

ئوم حوفەید پوری ئیبن عەباس کەشک وپەنیر وبزنمژۆکی وەکو دیاری بەخشی بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وپێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- کەشک وپەنیرەکەى خوارد، بەڵام وازى لە بزنمژۆکەکە هێنا؛ چونکە حەزی لێی نەبوو

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «ئوم حوفەید پوری ئیبن عەباس کەشک وپەنیر وبزنمژۆکی وەکو دیاری بەخشی بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وپێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- کەشک وپەنیرەکەى خوارد، بەڵام وازى لە بزنمژۆکەکە هێنا؛ چونکە حەزی لێی نەبوو»، ئیبن عەباس دەڵێت: «(بزنمژۆک) دەخورا لەسەر سفرەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئەگەر حەرام بووایە؛ لەسەر سفرەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەدەخورا».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

عبداللەی کوڕی عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- لەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە دەکات کە پورێکی بە ناوى ئوم حوفەید کەشک وپەنیر وبزنمژۆکی وەکو دیاری بەخشی بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وپێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- کەشک وپەنیرەکەى خوارد، بەڵام وازى لە بزنمژۆکەکە هێنا ونەیخوارد؛ چونکە حەزی لێی نەبوو، ئەمیش بەهۆی سروشتی خۆیەوە نەک حەرام بێت لە ڕوانگەى ئاینەوە؛ وهۆکارەکەیشی باسکرد ئەویش ئەوەیە کە لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو ئەم جۆرە گۆشتە نەبووە -هەروەکو لە گێڕانەوەکانى تردا هاتووە-، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە گۆشتی بزنمژۆک حەرام نییە، بەڵکو لە سروشتی خۆی حەزی لێنەبووە، پاشان ئیبن عەباس بەڵگەیەکی تری باسکرد سەبارەت بە حەڵاڵ بوونی خواردنی گۆشتی بزنمژۆک ئەویش ئەوەیە لەسەر سفرەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ بزنمژۆک دەخورا، وئەگەر حەرام بووایە؛ ئەوا ڕازی نەدەبوو بخورێت لەسەر سفرەیەک کە ئەو خواردنی لەسەر دەخوات.

التصنيفات

ئەوەی حەڵاڵ وحەرامە لە ئاژەڵ وباڵندەکان