إعدادات العرض
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى ئاژەڵ ببەسترێتەوە؛ پاشان بکوژرێت
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى ئاژەڵ ببەسترێتەوە؛ پاشان بکوژرێت
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى ئاژەڵ ببەسترێتەوە؛ پاشان بکوژرێت*». *(واتە: نابێت ببەسترێتەوە وبۆ نیشانشکێنی بەکاربهێنرێت هەتاوەکو دەمرێت)
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الشرح
فەرموودەکە نەهی کردووە لەوەى هەر ڕۆح لەبەرێک ببەسترێتەوە وبکوژرێت*، ولەوانەش کوشتنیەتی بە ڕێگایەکی ناشەرعی، وەکو ئەوەى بۆ نیشانشکێنی بەکاریبهێنێت، چونکە ئەمە ئازاردانى ئاژەڵە، و لەناوبردنی نەفس وڕۆحیەتی، وبە فیڕۆدانی نرخەکەیەتی، وهەروەها لادانە لە سەربڕینی بە ڕێگایەکی شەرعی، بەهۆی ئەم خراپانە وچونکە هیچ سوودێک نییە لە کوشتنی بۆیە نەهی کراوە ببەسترێتەوە وبۆ نیشانشکێنی بەکاربهێنرێت، وئەم نەهی کردانە بۆ حەرامکردنە، وئەمیش ئاماژەیە بۆ بەرزی وبڵندی شەریعەتی ئیسلام وگشتگیری ئاداب وڕێنماییەکانیەتی؛ کە واجبی کردووە مسوڵمان بەبەزەیی و بە ڕەحم بێت بەرامبەر خەڵکی وبەرامبەر هەموو ڕۆح لەبەرێک بەو شێوەیەی لە شەریعەتدا باسکراوە. *(واتە: نابێت ببەسترێتەوە وبۆ نیشانشکێنی بەکاربهێنرێت هەتاوەکو دەمرێت)التصنيفات
مافەکانی ئاژەڵ لە ئیسلامدا