إعدادات العرض
1- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە لێدانى دەموچاو، ولە سمینی دەموچاو
2- لە خودا بترسن سەبارەت بەم ئاژەڵە بەستە زمانانە، سواریان ببن (کاتێک گونجاون بۆ سوار بوون)، و(گۆشتەکەیان) بخۆن کاتێک (گونجاون بۆ خواردن)
3- نەخێر پیس نیە، چونکە (پشیلە) زۆر هاتۆچۆ دەکات لە نێو ئێوەدا
4- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى ئاژەڵ ببەسترێتەوە هەتاوەکو دەمرێت (یان دەکوژرێت)
5- نابێت هیچ کەسێک سزا بدات بە ئاگر؛ مەگەر پەروەردگاری ئاگر نەبێت
6- كاتێک سەگێک سووڕی دەخوارد بە دەوری بیرێکدا خەریک تینوێتی بیکوژێت، زیناکەرێک لە زیناکەرەکانى بەنی ئیسرائیل (سەگەکەى) بینی؛ پێڵاوەکە داکەند وپڕی کرد لە ئاو ودای بە سەگەکە بۆئەوەى بیخواتەوە؛ بەهۆی ئەمەوە (خواى گەورە) لێی خۆش بوو
7- نەفرەتی خواى گەورە لەوەى ئەم کارەی کردووە، کێ ئەم کارەی کردووە؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لە ئەو کەسەی شتێک کە ڕۆحی تێدا بێت بۆ نیشانشکێنی بەکاریبهێنێت
8- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى ئاژەڵ ببەسترێتەوە؛ پاشان بکوژرێت