نابێت هیچ کەسێک سزا بدات بە ئاگر؛ مەگەر پەروەردگاری ئاگر نەبێت

نابێت هیچ کەسێک سزا بدات بە ئاگر؛ مەگەر پەروەردگاری ئاگر نەبێت

لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەری خودا بووین -صلى اللە علیە وسلم- لە سەفەرێکدا، دەرچوو بۆئەوەى پێویستیەکی جێبەجێ بکات، حومڕەیەکمان بینی (جۆرێکە لە باڵندە) ودوو بێچووى لەگەڵدا بوو، دوو بێچووەکەیمان برد، باڵندەکە گەڕایەوە وباڵەکانى دەدا بەیەکدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات وفەرمووی: «کێ ئەمەى ناڕەحەت کردووە بەهۆی بردنی بێچووەکانى؟ بێچووەکانى بۆ بگەڕێننەوە»، وشوێنی مێروولەکانى بینی کە سوتێنرا بوو لە لایەن ئێمەوە، فەرمووی: «کێ ئەمەی سووتاند؟»، ووتمان: ئێمە، فەرمووی: «نابێت هیچ کەسێک سزا بدات بە ئاگر؛ مەگەر پەروەردگاری ئاگر نەبێت».

[صەحیحە] [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە]

الشرح

عبد اللەی كوری مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە بۆمان كە ئەوان لەگەڵ پێغەمبەری خودا بوون -صلى اللە علیە وسلم- لە سەفەرێکدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو بۆئەوەى پێویستیەکی جێبەجێ بکات، هاوەڵان باڵندەیەكی حومڕەیان بینی، حومڕە جۆرێکە لە باڵندە، ودوو بێچووى لەگەڵدا بوو، ئەوان دوو بێچووەکەیان برد، باڵندە حومڕەکە باڵەکانى دەدا بەیەکدا لە ترسی ئەوەی بێچووەكانی لە دەستداوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات وفەرمووی: کێ ئەمەى دڵتەنگ كردووە وترساندوویەتی بە بردنی بێچووەكانی؟ پاشان فەرمانی كرد بێچووەكانی بۆ بگەڕێندرێتەوە. پاشان گوندێكی مێروولەکانى بینی کە سوتێنرا بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: کێ ئەمەی سووتاند؟ هەندێك لە هاوەڵان ووتیان: ئێمە. پێیانی فەرموو: نابێت هیچ کەسێک زیندەوەرێك سزا بدات بە ئاگر؛ مەگەر خوڵقێنەری ئاگر نەبێت.

فوائد الحديث

خۆ داپۆشین لەکاتى سەرئاو کردن؛ ڕێگەپێدراوە.

نەهی کردن لە ئازاردانى ئاژەڵان بە بردنی بێچووەکانیان.

نەهی کردن لە سوتاندنی مێروولە ومێرووەکانی تر بە ئاگر.

هاندان بۆ نەرمونیانی و بەڕەحم بوون بەرامبەر ئاژەڵ، وئاینی ئیسلام پێشكەوتووە لەم بابەتەدا.

ئاماژەیە بۆ ڕەحمەت وبەزەیی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەرامبەر بە ئاژەڵان.

ئازار وسزادان بە دۆزەخ تایبەتە بە خواى گەورە -عز وجل-.

التصنيفات

ئادابەکانی جیهاد کردن, مافەکانی ئاژەڵ لە ئیسلامدا