هەریەکێک سوێندێکی درۆ بخوات لەسەر ئەم مینبەرەی من، ئەگەر لەسەر سیواکێکی سەوزیش بێت؛ ئەوا بە دڵنیاییەوە شوێنێکی بۆ خۆی داناوە لە دۆزەخدا

هەریەکێک سوێندێکی درۆ بخوات لەسەر ئەم مینبەرەی من، ئەگەر لەسەر سیواکێکی سەوزیش بێت؛ ئەوا بە دڵنیاییەوە شوێنێکی بۆ خۆی داناوە لە دۆزەخدا

لە جابری کوڕی عبداللەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەریەکێک سوێندێکی درۆ بخوات لەسەر ئەم مینبەرەی من، ئەگەر لەسەر سیواکێکی سەوزیش (تەڕیش) بێت؛ ئەوا بە دڵنیاییەوە شوێنێکی بۆ خۆی داناوە لە دۆزەخدا -یان بە دڵنیاییەوە دەچێتە دۆزەخەوە-».

[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - مالیك گێڕاویەتیەوە]

الشرح

لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گەورەیی تاوانى ئەو کەسە ڕووندەکاتەوە کە سوێندی درۆ دەخوات لەسەر مینبەرەکەى کە لە نێو مزگەوتەکەیدایە، ئەگەرچیش ئەم سوێند خواردنە درۆیە لەسەر شتێکی کەم بێت، چونکە ئەمە شوێنێکە ئاماژەیە بۆ ڕێزگرتن و بەمەزندانانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وشوێنی بیرهێنانەوەى ئەو شتانەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو لەسەر ئەم مینبەرە، ئەو کەسەی سوێند بە درۆوە دەخوات لەم شوێنە بە پێچەوانەى ئەم وەسفانە هەڵسوکەوتی کردووە، بۆیە شایستەی ئەم هەڕەشەیە، وسوێندی درۆ هۆکارە بۆ سزا وتوڕەیی خواى گەورە بەڵام ئەگەر لە شوێنێکی ڕێزداردا بێت وەکو سەر ئەم مینبەرە بێگومان تاوانێکی گەورەترە.

التصنيفات

بانگەشەکان وبەڵگەکان