پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- هەواڵی پێگەیشت سەبارەت بە ناکۆکی لە نێوان بەنی عەمرو کوڕی عەوف، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- لەگەڵ چەند کەسێک دەرچوو…

پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- هەواڵی پێگەیشت سەبارەت بە ناکۆکی لە نێوان بەنی عەمرو کوڕی عەوف، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- لەگەڵ چەند کەسێک دەرچوو بۆئەوەى ئاشتەوایی بەدیبهێنیت لە نێوانیاندا

لە سەهلی کوڕی سەعدی ساعیدیەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- هەواڵی پێگەیشت سەبارەت بە ناکۆکی لە نێوان بەنی عەمرو کوڕی عەوف، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- لەگەڵ چەند کەسێک دەرچوو بۆئەوەى ئاشتەوایی بەدیبهێنیت لە نێوانیاندا، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەگەڕایەوە وکاتی نوێژکردن هات، بیلال هات بۆ لای ئەبو بەکر -ڕەزای خوایان لێبێت-، ووتی: ئەی ئەبوبەکر، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەگەڕایەوە وکاتی نوێژکردن هاتووە ئایا دەتوانى پێشنوێژی بکەیت بۆ خەڵکی؟ ووتی: بەڵێ، ئەگەر بتەوێت، بیلال قامەتی کرد بۆ نوێژ ئەنجامدان، وئەبوبەکر پێشکەوت وتەکبیرەی کرد (ووتی: الله أکبر) وخەڵکی تەکبیرەیان کرد، لەو کاتەدا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە نێو ڕیزەکاندا هات ولە ڕیزی یەکەم وەستا، وخەڵکی ئاماژەیان کرد* بۆ ئەبوبەکر -ڕەزای خوای لێبێت-، وئەبوبەکر -ڕەزای خوای لێبێت- هەرگیز لە نوێژدا ئاوڕی نەدەدایەوە، بەڵام کاتێک خەڵکی ئاماژەیان زۆر کرد؛ ئاوڕی دایەوە وپێغەمبەری خودای بینی -صلى اللە علیە وسلم-، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەی بۆی کرد بۆئەوەى بەردەوام بێت لە نوێژەکەدا، ئەبوبەکر -ڕەزای خوای لێبێت- دەستی بەرزکردەوە وحەمد وسوپاسی خودای کرد، وگەڕایەوە دواوە هەتاوەکو لە ڕیزی یەکەمدا وەستا، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- چووە پێشەوە وپێشنوێژی کرد بۆ خەڵکی، کاتێک نوێژەکەى تەواو کرد؛ ڕووی لە خەڵکی کرد وفەرمووی: «ئەی خەڵکینە، بۆچی (بەو شێوەیە) ئاماژەدەکەن کاتێک شتێکی نائاسایی ڕوودەدات لە کاتی نوێژدا؟ ئاماژەکردن بۆ ئافرەتانە، هەرکەسێک شتێکی نائاسایی بینی لە نوێژەکەیدا، با بڵێت: (سبحان الله)، چونکە ئەگەر هەرکەسێک گوێی لە (سبحان الله) بێت؛ ئاوڕ دەداتەوە، ئەی ئەبوبەکر: ئایا چی ڕێگر بوو لەوەى پێشنوێژی بکەیت بۆ خەڵکی لەکاتێکدا ئاماژەم بۆت کرد؟» ئەبوبەکر ووتی: چۆن دەکرێت کوڕی ئەبی قوحافە پێشنوێژی بۆ خەڵکی بکات لەکاتێکدا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئامادەیە!. *(ئاماژەیان کرد: مەبەست ئەوەیە دەستی ڕاستیان دەدا بەسەر پشتی دەستی چەپدا بۆئەوەى دەنگێک دەربچێت وئەبوبەکر ئاگادار بکەنەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامادەیە بۆئەوەى ئەو بچێتە پێشەوە پێشنوێژی بکات)

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- هەواڵی پێگەیشت سەبارەت بە ناکۆکی لە نێوان بەنی عەمرو کوڕی عەوف، هەتاوەکو گەیشتە کوشتار بەرامبەر یەکتر، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- لەگەڵ چەند کەسێک لە هاوەڵانى دەرچوو، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دواکەوت ونەگەڕایەوە وکاتی نوێژکردن هات، هەروەکو لە گێڕانەوەى (البخاري) هاتووە: (فلما حضرت صلاة العصر أذن وأقام وأمر أبا بكر فتقدم) واتە: (کاتێک کاتی نوێژی عەسر هات؛ -بیلال- بانگی دا وقامەتی کرد وفەرمانى بە ئەبوبەکر کرد کە پێشبکەوێت -بۆئەوەى پێشنوێژی بکات-)، پاشان بیلال هات بۆ لای ئەبو بەکر -ڕەزای خوایان لێبێت-، ووتی: ئەی ئەبوبەکر، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەگەڕایەوە وکاتی نوێژکردن هاتووە ئایا دەتوانى پێشنوێژی بکەیت بۆ خەڵکی؟ ووتی: بەڵێ، ئەگەر بتەوێت، بیلال قامەتی کرد بۆ نوێژ ئەنجامدان، وئەبوبەکر پێشکەوت وتەکبیرەی کرد (ووتی: الله أکبر) وخەڵکی تەکبیرەیان کرد، لەو کاتەدا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە نێو ڕیزەکاندا هات، لە گێڕانەوەى (البخاري)دا ئەم بەشە زیادە هاتووە: (يشقها شقاً) واتە: (-ڕیزەکانى- بە خێرایی دەبڕی -لە نێوانیانەوە بە خێرایی دەهات-)؛ هەتاوەکو لە ڕیزی یەکەم وەستا، هەروەکو لە گێڕانەوەى (مسلم) دا هاتووە: (فخرق الصفوف حتى قام عند الصفّ المقدم) واتە: (ڕیزەکانى بڕی هەتاوەکو لە ڕیزی یەکەم وەستا)، وکاتێک خەڵکی زانیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامادەیە ئاماژەیان کرد* چونکە حەز دەکەن پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژیان بۆ بکات، وئەبوبەکر -ڕەزای خوای لێبێت- ئاماژەکەیانی بیست بەڵام نەیزانى هۆکارەکەى چییە، ولە نوێژدا ئاوڕی نەدەدایەوە چونکە دەیزانى نەهی لێکراوە ولە شەیتانەوەیە وتووشی بەندەی دەکات لە نوێژەکەیدا هەروەکو لە گێڕانەوەى (الترمذي) هاتووە، بەڵام کاتێک خەڵکی ئاماژەیان زۆر کرد؛ ئاوڕی دایەوە وپێغەمبەری خودای بینی -صلى اللە علیە وسلم-، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەی بۆی کرد بۆئەوەى بمێنێتەوە وبەردەوام بێت لە پێشنوێژی کردن، هەروەکو لە گێڕانەوەى (البخاري)دا هاتووە: (فأشار إليه أن امكث مكانك) واتە: (ئاماژەی بۆیکرد لە شوێنی خۆی بمێنێتەوە -بەردەوام بێت لە پێشنوێژی کردن-)، ئەبوبەکر -ڕەزای خوای لێبێت- دەستی بەرزکردەوە وحەمد وسوپاسی خودای کرد، بەهۆی ئەم مامەڵە جوانەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەرامبەری، وپاشان بە چەند هەنگاوێک گەڕایە پاشەوە هەتاوەکو لە ڕیزی یەکەمدا وەستا، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- چووە پێشەوە وپێشنوێژی کرد بۆ خەڵکی، کاتێک نوێژەکەى تەواو کرد؛ ڕووی لە خەڵکی کرد وفەرمووی: (ئەی خەڵکینە، بۆچی (بەو شێوەیە) ئاماژەدەکەن کاتێک شتێکی نائاسایی ڕوودەدات لە کاتی نوێژدا؟ ئاماژەکردن بۆ ئافرەتانە)، پاشان ڕوونیکردەوە ئەوەى سونەتە ئەنجامبدرێت ئەگەر شتێکی نائاسایی ڕووبدات لە کاتی نوێژدا، فەرمووی: (هەرکەسێک شتێکی نائاسایی بینی لە نوێژەکەیدا، با بڵێت: -سبحان الله-، چونکە ئەگەر هەرکەسێک گوێی لە -سبحان الله- بێت؛ ئاوڕ دەداتەوە). پاشان فەرمووی: (ئەی ئەبوبەکر، ئایا چی ڕێگر بوو لەوەى پێشنوێژی بکەیت بۆ خەڵکی لەکاتێکدا ئاماژەم بۆت کرد؟)، ئەبوبەکر ووتی: چۆن دەکرێت کوڕی ئەبی قوحافە پێشنوێژی بۆ خەڵکی بکات لەکاتێکدا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئامادەیە! ئەمیش لە نیشانەى خۆشەویستی وڕێزگرتن وبەمەزندانانى ئەبوبەکرە بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-. *(ئاماژەیان کرد: مەبەست ئەوەیە دەستی ڕاستیان دەدا بەسەر پشتی دەستی چەپدا بۆئەوەى دەنگێک دەربچێت وئەبوبەکر ئاگادار بکەنەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامادەیە بۆئەوەى ئەو بچێتە پێشەوە پێشنوێژی بکات)

التصنيفات

کۆمەڵگای مسوڵمان, حوکمەکانی کەسی پێشنوێژ ونوێژخوێنەکانی پشتی