إعدادات العرض
دۆزەخ بەردەوام دەڵێت: ئایا زیاتر هەیە، هەتا پەروەردگاری بە شکۆ پێی لەسەر دادەنێـت، دۆزەخ دەڵێت: ئەوەندە بەسە، ئەوەندە بەسە، سوێند بە شکۆداریت، هەموو لایەکانى دۆزەخ…
دۆزەخ بەردەوام دەڵێت: ئایا زیاتر هەیە، هەتا پەروەردگاری بە شکۆ پێی لەسەر دادەنێـت، دۆزەخ دەڵێت: ئەوەندە بەسە، ئەوەندە بەسە، سوێند بە شکۆداریت، هەموو لایەکانى دۆزەخ تێکەڵ دەبن بەناو یەکتردا ودۆزەخ بەرەو دواوە دەکشێتەوە
لە ئەبی ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دۆزەخ بەردەوام دەڵێت: ئایا زیاتر هەیە، هەتا پەروەردگاری بە شکۆ پێی لە نێو دادەنێـت، دۆزەخ دەڵێت: ئەوەندە بەسە (کە لەنێومدایە)، ئەوەندە بەسە (کە لەنێومدایە)، سوێند بە شکۆداریت، وهەموو لایەکانى دۆزەخ تێکەڵ دەبن بەناو یەکتردا ودۆزەخ بەرەو دواوە دەکشێتەوە».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Hausa Português සිංහලالشرح
خواى گەورە بە دۆزەخ دەفەرموێت: ئایا پڕ بوویت؟ چونکە خواى گەورە پەیمانی داوە کە پڕی بکات لە جنۆکە وخەڵکە تاوانکار وکافرەکان، ئەو زاتە -سبحانه وتعالى- فەرماندەکات بە خستنە دۆزەخی ئەوانەى فەرمانیان لەسەر دراوە کە بکرێنە دۆزەخەوە، ودۆزەخ دەڵێت: ئایا زیاتر هەیە؟ واتا: کەسی زیاتر هەیە لە جنۆکە ومرۆڤە تاوانکەر وکافرەکان کە بخرێنە دۆزەخەوە؟ هەتا پەروەردگاری شکۆدار پێی دەخاتە نێو دۆزەخەوە، ودۆزەخ دەڵێت: ئەمە بەسە ودەکشێتەوە وهەموو لایەکانى دەچێـت بەناوى یەکتردا. ونابێت بووترێت مەبەست لە (پێ - قَدَم) لێرەدا ئەوانەیە کە خواى گەورە لە پێشتردا کردیانیە دۆزەخەوە کە بە عەرەبی پێی دەووترێت (قَدَمَهم، واتە: ئەوانى پێش خست)، ونە جگە لەمەش لە لێکدانەوە پووچەکانى تر، بەڵکو واجبە کە باوەڕمان هەبێت بەوەى کە خودا پێی هەیە وئەم بیروباوەڕ دووپات وجێگیر بکەینەوە بە بێ لادانى لە واتا ڕاستەقینەکەی وبە بێ پەکخستنی ونەهێشتنی واتا ڕاستەقینەکە وبە بێ لێکدانەوەى چۆنیەتی وبە بێ چواندنى بە بوونەوەر ودروستکراوەکان.التصنيفات
تاکبوونی خودا لە ناو و سیفاتەكانیدا