إعدادات العرض
خەڵکی بەهەشت سەیری دانیشتوانى ژوورە بڵندەکانى سەرەوەیان دەکەن؛ هەروەکو چۆن ئێوە سەیری ئەستێرەیەکی درەوشاوە دەکەن کە لە ئاسۆی ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوای ئاسماندایە،…
خەڵکی بەهەشت سەیری دانیشتوانى ژوورە بڵندەکانى سەرەوەیان دەکەن؛ هەروەکو چۆن ئێوە سەیری ئەستێرەیەکی درەوشاوە دەکەن کە لە ئاسۆی ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوای ئاسماندایە، وئەمیش بەهۆی فەزڵ وپلە بەرزی هەندێکیان بەسەر ئەوانى ترەوە
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خەڵکی بەهەشت سەیری دانیشتوانى ژوورە بڵندەکانى سەرەوەیان دەکەن؛ هەروەکو چۆن ئێوە سەیری ئەستێرەیەکی درەوشاوە دەکەن کە لە ئاسۆی ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوای ئاسماندایە، وئەمیش بەهۆی فەزڵ وپلە بەرزی هەندێکیان بەسەر ئەوانى ترەوە». ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا ئەو شوێنە بڵندایە پلەی پێغەمبەرەکانە وکەسی تر پێیان ناگات جگە لە ئەوان نەبێت؟، فەرمووی: «نەخێر، سوێند بە ئەو زاتەی نەفسی منی بەدەستە، پیاوانێکن باوەڕ وئیمانیان هێنا بە الله وباوەڕ وئیمانیان هێنا بە پێغەمبەران».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල Hausa Português தமிழ்الشرح
ئەهلی بەهەشت (خەڵکی بەهەشت) پلە وفەزڵیان جیاوازە ئەمیش بە پێی فەزڵ وچاکەکاری وئیمانیان، بەشێوەیەک کە ئەوانەى لە پلە هەرە بەرزەکانن ئەوانەى خوارەوە دەیانبینن وەکو بینینی ئەستێرە.التصنيفات
سیفەتەکانی بەهەشت ودۆزەخ