إعدادات العرض
شوێنێکی بەهەشت بە ئەندازەی کەوانەیەک خێرترە لەوەى خۆر بەسەریدا هەڵدێت یان ئاوا دەبێت
شوێنێکی بەهەشت بە ئەندازەی کەوانەیەک خێرترە لەوەى خۆر بەسەریدا هەڵدێت یان ئاوا دەبێت
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «شوێنێکی بەهەشت بە ئەندازەی کەوانەیەک* خێرترە لەوەى خۆر بەسەریدا هەڵدێت یان ئاوا دەبێت (مەبەست ئەم ژیانی دونیایە)». *(کەوانەیەک: مەبەست کەوانەى تیر هاویشتنە کە لەوەیە نیو مەتر یان کەمتر بگرێت)
[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية Bosanski English فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Español Hausa Português සිංහලالشرح
ئەم فەرموودەیەدا باسی مەزنی پاداشتی ئیمانداری تێدایە لە بەهەشتدا، وبێنرخی وکەمی ئەم دونیایە ڕووندەکاتەوە، وئەم شوێنەى بەهەشت کە بە ئەندازەی کەوانەیەکی تیر هاویشتنە کە لەوەیە نیو مەتر کەمتریش بگرێت لەسەر زەوی؛ خێترە لە هەموو ئەوەى لە دونیا هەیە بە هەموو خۆشی وڕابواردنەکانیەوە، ئەمیش بەهۆی ئەوەیە کە بەهەشت بەنرخە وبەردەوامە وبۆ هەتاهەتایی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەم ژیانی دونیایە بۆ ماوەیەکی کاتیە نامێنێت و لەناو دەچێت، خواى گەورە داواى چوونە بەهەشتت لێدەکەین وبمانکەیت لە ئەهل وخەڵکی بەهەشت.التصنيفات
سیفەتەکانی بەهەشت ودۆزەخ