دەیکڕێنیت، پاشان بەدەستت لەگەڵ ئاوەکە دەیشۆیت، وئاوی پێدا دەکەیت، ونوێژی پێوە دەکەیت

دەیکڕێنیت، پاشان بەدەستت لەگەڵ ئاوەکە دەیشۆیت، وئاوی پێدا دەکەیت، ونوێژی پێوە دەکەیت

لە ئەسمائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئافرەتێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ووتی: ئەگەر یەکێکمان تووشی سووڕی مانگانە بوو لە جلێکدا، چی لێبکات؟ ئەویش فەرمووی: «دەیکڕێنیت، پاشان بەدەستت لەگەڵ ئاوەکە دەیشۆیت، وئاوی پێدا دەکەیت، ونوێژی پێوە دەکەیت».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

ئەسماء -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە خوێنی سووڕی مانگانە لەسەر جل، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چۆنییەتی لابردنی ئەم خوێنەى لەسەر جل باسکرد ئەویش ئەوەیە پێویستە ئافرەت سەرەتا بیکڕێنێت بە نینۆکەکانى بۆئەوەى بنچینەکەى نەمێنێت وپاشان بە دەستەکانى دەیشوات بۆئەوەى شوێنەواری خوێنەکە نەمێنێت، پێویستە ئەم ڕیزبەندیە ڕەچاو بکرێت کە باشترینە بۆ لابردنی پیسی وخوێنی سەر جل، چونکە ئەگەر بە پێچەوانە بێت ئەوا پیسی وخوێنەکە دەمێنێت، بۆیە شوێنەواری خوێنەکە لەوەى پێشووتر زۆرتر دەبێت، ئەگەر هەنگاوەکان جێبەجێ بکات وجوان جلەکە بشوات بە ئەم هەنگاوانە ئەوا دەتوانێت نوێژی پێوە بکات.

التصنيفات

لابردنی پیسییەکان, سووڕی مانگانە وزەیستانی وپاک نەبوون لە پاش سووڕی مانگانە