إعدادات العرض
1- ئەگەر کەسێکتان چووە سەرئاو بۆ میز یان پاشەڕۆ فڕێدان؛ ئەوا با پشت و ڕوو لە قیبلە نەکات، بەڵکو با ڕوو ڕۆژھەڵات یان ڕۆژئاوا بکات
2- ئەگەر سەگ لە پەرداخی یەکێک لە ئێوە ئاوی خواردەوە، ئەوا با حەوت جار بیشۆرێت
3- پیاوێک بوو مەزیم زۆر بوو، شەرمم کرد پرسیار لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بکەم بە هۆی ئەوەی کە کچەکەی هاوسەرمە، بۆیە داوام لە میقدادی کوڕی ئەسوەد کرد کە پرسیاری لێبکات، بۆیە فەرمووی: تەنها عەورەتی -دامێنی- دەشۆرێت، ودەستنوێژ دەگرێت
4- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک بۆ سەرئاو کردن دەچووە، من وگەنجێکی خزمەتکاری کوندەیەکی ئاو ودار گۆچانێکمان بۆی ھەڵدەگرت؛ بە ئاوەکە خۆی پاک دەکردەوە
5- پیاوێکی ئەعرابی هات ولە گۆشەیەکی مزگەوتەکەدا میزی کرد
6- لەشم گران بوو وحەزم نەکرد بە لەشی ناپاکەوە لە خزمەتتدا دابنیشم، ئەویش فەرمووی: سبحان الله، ئیماندار هەرگیز پیس نابێت
7- منداڵێکیان هێنا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، میزی بەسەر جلەکانیدا کرد، ئەویش بانگی کرد ئاو بهێندرێت وپرژاندی بە شوێنەکەیدا
8- وازی لێبهێنن وسەتڵێک ئاو بپرژێنن بەسەر میزەکەیدا، ئێوە نێردراون بۆئەوەى کارەکان ئاسان بن و نەنێردراون بۆئەوەى کارەکان قورس بکەن
9- نەخێر پیس نیە، چونکە (پشیلە) زۆر هاتۆچۆ دەکات لە نێو ئێوەدا
10- (جلێک) میزی کچە منداڵی پێوە بێت؛ دەبێت بشۆردرێت، و(جلێک) میزی کوڕە منداڵی پێوە بێت؛ تەنها ئاوی پێدا دەکرێت -بەسەردا دەپرژێنێت
11- دەیکڕێنیت، پاشان بەدەستت لەگەڵ ئاوەکە دەیشۆیت، وئاوی پێدا دەکەیت، ونوێژی پێوە دەکەیت
12- شۆردنی خوێنەکە بەسە، وشوێنەوارەکەى هیچ زیانێکت پێناگەیەنێت
13- ئەگەر هەرکەسێک پێی نا بە شتێکی پیس بە خوفەکانى، پاکدەکرێنەوە بە خۆڵی سەر خاک