إعدادات العرض
شۆردنی خوێنەکە بەسە، وشوێنەوارەکەى هیچ زیانێکت پێناگەیەنێت
شۆردنی خوێنەکە بەسە، وشوێنەوارەکەى هیچ زیانێکت پێناگەیەنێت
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: خەولەى کچی یەسار -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، تەنها یەک جلم هەیە وهەر بەو جلەوە تووشی سووڕی مانگانە دەبم؛ ئایا چیبکەم؟ ئەویش فەرمووی: «ئەگەر پاکبوویتەوە بیشۆرە، پاشان نوێژی بەو جلەوە بکە»، ووتی: ئەی ئەگەر خوێنەکە (لەسەر جلەکە) لانەچوو؟ -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: «شۆردنی خوێن (لەسەر جلەکە) بەسە، وشوێنەوارەکەى هیچ زیانێکت پێناگەیەنێت (ئاساییە)».
[صەحیحە] [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية Bosanski English فارسی Français Bahasa Indonesia Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Español Русскийالشرح
خەولەى کچی یەسار -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێیکرد، باسی ئەوەى کرد تەنها یەک جلی هەیە، وئەگەر تووشی سووڕی مانگانە بێت؛ جلەکە خوێنی پێوە دەبێت، ئایا چیبکات؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیکرد بە ئاو جلەکە بشوات ئەگەر پاکبوویەوە، وپاشان نوێژ بەو جلەوە بکات، وئافرەتەکە باسی ئەوەی کرد لەوەیە شوێنەوارى خوێن پاش شۆردنیش هەر بمێنێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیکردەوە کە ئاو بەسە بۆ پاککردنەوەى جل، وئەو ڕەنگەى دەمێنێت پاش ئەوپەڕی هەوڵدان بۆ شۆردنی جلەکە؛ هیچ زیانێکی نابێت و نوێژکردن بەو جلەوە دروستە.التصنيفات
لابردنی پیسییەکان