إعدادات العرض
منداڵێکیان هێنا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، میزی بەسەر جلەکانیدا کرد، ئەویش بانگی کرد ئاو بهێندرێت وپرژاندی بە شوێنەکەیدا
منداڵێکیان هێنا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، میزی بەسەر جلەکانیدا کرد، ئەویش بانگی کرد ئاو بهێندرێت وپرژاندی بە شوێنەکەیدا
لە ئوم قەیس کچی میحسەنی ئەسەدیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «کوڕێکی بچووکی هێنا بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کە هێشتا خواردنی نەخواردبوو (هێشتا هەر شیرخۆر بوو)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر کۆشی داینا، بەڵام منداڵەکە میزی بەسەر جلەکانیدا کرد، ئەویش بانگی کرد ئاو بهێندرێت وپرژاندی بە شوێنەکەیدا (شوێنی میز لەسەر جلەکانى)، وجلەکەى نەشۆرد». لە عائیشە دایکی ئیماندارانەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «منداڵێکیان هێنا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، میزی بەسەر جلەکانیدا کرد، ئەویش بانگی کرد ئاو بهێندرێت وپرژاندی بە شوێنەکەیدا». ولە گێڕانەوەیەکدا: «پرژاندی بە شوێنی میزەکەدا، وجلەکەى نەشۆرد».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Portuguêsالشرح
هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- منداڵەکانیان دەهێنا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئەوەى بەرەکەتیان تووش ببێت بەهۆی خودی خۆی و بەهۆی نزاکانیەوە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە ئەوپەڕی ڕووخۆشی ولێبووردەییەوە پێشوازى لێدەکردن کە ئەمیش لە نیشانەی ڕەوشت جوانیەتی -صلى اللە علیە وسلم-، جارێکیان ئوم قەیس -ڕەزاى خواى لێبێت- کوڕێکی منداڵی هێنا کە هێشتا هەر شیرخۆر بوو ودەستی نەکردبوو بە خواردن، بەهۆی ڕەحمەت وخۆشەویستی بۆ ئەو منداڵە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر کۆشی خۆی داینا، بەڵام منداڵەکە میزی کرد بەسەر جلەکانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وئەویش داواى کرد کە ئاو بهێندرێت وپرژاندی بەسەر شوێنی میزەکەدا، وجلەکەى نەشۆرد، وئەمیش حوکمێکی تایبەتە بە منداڵی کوڕ؛ چونکە بۆ منداڵی کچ دەبێت جلەکە بشۆردرێت.التصنيفات
لابردنی پیسییەکان