تەنها چووكی -ئەندامی زاوزێی- دەشۆرێت، ودەستنوێژ دەگرێت

تەنها چووكی -ئەندامی زاوزێی- دەشۆرێت، ودەستنوێژ دەگرێت

لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێك بووم مەزیم زۆر لێدەردەچوو، وشەرمم کرد پرسیار لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بکەم بەهۆی ئەوەی کە کچەکەی هاوسەرم بوو، بۆیە داوام لە میقدادی کوڕی ئەسوەد کرد کە پرسیاری لێبکات، ئەویش -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «تەنها چووكی -ئەندامی زاوزێی- دەشۆرێت، ودەستنوێژ دەگرێت». ولە گێڕانەوەی [بخاري]دا، فەرمووی: «دەستنوێژ بگرە وچووكت بشۆ».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە مەزی زۆری لێدەردەچوو، ئەمیش ئاوێكی سپی تەنك ولینجە لە چوكی پیاو دەردەچێت لەكاتی شەهوەت یان پێش جووتبوون، ونەیدەزانی چی بكات لەكاتی دەرچوونی، وشەرمی كرد پرسیار لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بكات ؛ چونكە فاتیمەی كچی هاوسەری بوو بۆیە داوای لە میقدادی كوڕی ئەسوەد كرد بۆئەوەی پرسیار لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بكات سەبارەت بەم حاڵەتە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە بەوەی: دەبێت چوكی بشوات پاشان دەستنوێژ بگرێت.

فوائد الحديث

فەزڵی عەلی کوڕی تاڵب -ڕەزاى خواى لێبێت- ؛ چونکە شەرم ڕێگری لێنەکرد لەوەى پرسیار بکات لە ڕێگەى کەسێکی ترەوە.

نوێنەرایەتی لە داواكردنی فەتوا ؛ ڕێگەپێدراوە.

ڕێگەپێدراوە مرۆڤ باسی شتێک بکات کە شەرم دەکرێت لە باسکردنی ؛ بەمەرجێک بۆ بەرژەوەندیەکی پێویست بێت.

پیسی (مەزی)، و واجبێتی لابردنی وشۆردنی شوێنەواری لەسەر لاشە وجل وبەرگ

دەرچوونی (مەزی) دەستنوێژ دەشکێنێت.

واجبێتی شۆردنی چووک(زەکەر) بەتەواوی ؛ چونكە لە فەرموودەی تر دا هاتووە.

التصنيفات

لابردنی پیسییەکان