إعدادات العرض
ئەگەر سەگ لە جامی (کەرەستەی خواردن وخواردنەوەى) یەکێک لە ئێوە ئاوی خواردەوە؛ ئەوا با حەوت جار بیشۆرێت
ئەگەر سەگ لە جامی (کەرەستەی خواردن وخواردنەوەى) یەکێک لە ئێوە ئاوی خواردەوە؛ ئەوا با حەوت جار بیشۆرێت
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر سەگ لە جامی (کەرەستەی خواردن وخواردنەوەى) یەکێک لە ئێوە ئاوی خواردەوە؛ ئەوا با حەوت جار بیشۆرێت».
الترجمة
العربية Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tagalog ئۇيغۇرچە Hausa Português Kiswahili සිංහල አማርኛ অসমীয়া ગુજરાતી Tiếng Việt Nederlands नेपाली پښتو ไทย Svenska മലയാളം Кыргызча Română తెలుగు Malagasy ಕನ್ನಡ Oromoo Српски ქართული Moore Kinyarwanda Magyar Македонскиالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بە شۆردنی دەوری (كەرەستەی خواردن) حەوت جار ؛ ئەگەر سەگ زمانی لێدابوو، یەكەم جار دەبێت خۆڵ بهێنێت بەسەریدا پاشان ئاوی پێدا بكات، بەم شێوازە خاوێنی تەواو دێتە جێ لە پیسی وزەرەریفوائد الحديث
لیكی سەگ پیسە لە شەرعدا.
ئەگەر سەگ زمانی دا لە دەوریەک -دەفرێک-، ئەوا دەفرەکە پیس دەبێت، وئەو ئاوەی کە ماوەتەوە بەهەمان شێوە پیس بووە.
پاککردنەوە بە خۆڵ -قوڕ- ودووبارە شۆردنەوەی حەوت جار ؛ ئەمە تایبەتە بە شتێک کە سەگ دەم وزمانى لێدا بێت، بەڵام شتێک میز یان پاشەڕۆ یان هەر پیسیەکی تری سەگی بەسەرەوە بێت ؛ ئەم شێوازە پاككردنەوە نایگرێتەوە.
چۆنیەتی شۆدنی دەوری -دەفر:پەرداخ- بە خۆڵ: ئاو دەکاتە نێو دەفرەكە وخۆڵ دەكات بەسەریدا، پاشان دەفرەكە بەم تێكەڵەیە لە خۆڵ وئاو -قوڕ- دەشوات.
ڕووکەشی فەرموودەکە گشتیە وهەموو سەگەکان دەگرێتەوە، تەنانەت ئەو سەگانەیشی کە شەریعەت ڕێگەى بە ڕاگرتنیان داوە، وەکو سەگی ڕاوکردن وپاسەوانى وسەگی شوانی.
سابون وڕووەکی ئەشنان جێگاى خۆڵ -قوڕ- ناگرێتەوە بۆ پاککردنەوە؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەدەق باسی خۆڵی كردووە.