هەرمسوڵمانێک چوار کەس شاهێدی بۆ بدەن لەسەر خێر وچاکە بوونی، خواى گەورە دەیکاتە بەهەشتەوە

هەرمسوڵمانێک چوار کەس شاهێدی بۆ بدەن لەسەر خێر وچاکە بوونی، خواى گەورە دەیکاتە بەهەشتەوە

لە ئەبی ئەسوەدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هاتم بۆ مەدینە، و لەگەڵ عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- دانیشتم و جەنازەیەک بە لایاندا تێپەڕ بوو، وبە چاکە ستایشی کرا، عومەر ووتی: زامنکرا، پاشان جەنازەیەکی تر بە لایاندا تێپەڕ بوو، وبە چاکە ستایشی کرا، عومەر ووتی: زامنکرا، پاشان جەنازەى سێیەم بە لایاندا تێپەڕ بوو، وبە خراپە وەسفی کرا، عومەر ووتی: زامنکرا، ووتم: چی زامنکرا ئەی ئەمیری ئیمانداران؟ ووتی: ئەوەم ووت کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرمسوڵمانێک چوار کەس شاهێدی بۆ بدەن لەسەر خێر وچاکە بوونی، خواى گەورە دەیکاتە بەهەشتەوە»، ووتمان: وسێ کەس؟ فەرمووی: «وسێ کەس»، ووتمان: ودوو کەس؟ فەرمووی: «ودوو کەس»، پاشان پرسیارمان لێی نەکرد سەبارەت بە یەک کەس.

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

تەرمێک بە لای عومەری کوڕی خەتابدا تێپەڕ بوو -ڕەزای خوای لێبێت-، وکۆمەڵێک خەڵک لەگەڵیدا بوون، شاهێدی خێر وچاکەیان بۆ ئەو مردووە دا، عومەر -ڕەزای خواى لێبێت- ووتی: جێگیر وزامنکرا، پاشان جەنازەیەکی تر بە لایاندا تێپەڕ بوو، شاهێدی چاکە وخێریان بۆی دا هەروەکو تەرمی یەکەم، عومەر -ڕەزای خواى لێبێت- ووتی: جێگیر وزامنکرا، پاشان جەنازەى سێیەم بە لایاندا تێپەڕ بوو، شاهێدی شەڕ وخراپ بوونیان لەسەری دا، عومەر -ڕەزای خواى لێبێت- ووتی: جێگیر وزامنکرا، گێڕەرەوەى فەرموودەکە ئەم دەستەواژانەى ئیمامی عومەری لە لا ڕوون نەبوو؛ بۆیە ویستی مانایان ڕوون بکاتەوە، عومەریش -ڕەزای خواى لێبێت- ووتی: ئەوەم ووت کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هەرمسوڵمانێک چوار کەس لە کەسانی خێرخواز وچاکەکار شاهێدی بۆ بدەن لەسەر خێر وچاکە بوونی؛ بەهەشت بۆی جێگیر دەبێت وخواى گەورە دەیکاتە بەهەشتەوە، هاوەڵان کاتێک ئەمەیان بیست ووتیان: ئەی سەبارەت بە کەسێک کە سێ کەس شاهێدی بۆ بدەن؟ فەرمووی: بەهەمان شێوە ئەگەر سێ کەسیش شاهێدی بۆ بدەن دەکرێتە بەهەشتەوە، هاوەڵان ووتیان: ئەی سەبارەت بە کەسێک کە دوو کەس شاهێدی بۆ بدەن؛ ئایا لە ئەهلی بەهەشت دەبێت؟ فەرمووی: وکەسێک ئەگەر دوو کەس شاهێدی بۆ بدەن؛ ئەوا چوونە بەهەشتی بۆ واجب دەبێت، وپرسیارمان لێی نەکرد سەبارەت بە کەسێک ئەگەر یەک کەس شاهێدی بۆ بدات؛ ئایا دەچێتە بەهەشتەوە.

التصنيفات

فەزڵی وجوانیەکانی ئاینی ئیسلام, مردن وحوکمەکانی