إعدادات العرض
1- جوێن بە مردووەکان مەدەن، چونکە ئەوان گەیشتن بەو کردەوانەی کە ئەنجامیاندا
2- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەریئبوونی خۆی ڕاگەیاند لە: سالیقە وحالیقە وشاقە
3- ئەمە وەسفی خێر وچاکەیتان کرد، بۆیە بەهەشتی بۆ مسۆگەر کرا، وئەوی تر وەسفی شەڕ وخراپەیتان کرد، بۆیە دۆزەخی بۆ مسۆگەر کرا، ئێوە شاهێدیدەری خودان لەسەر زەوی
4- خودا ئەوەى بیباتەوە موڵکی خۆیەتی وئەوەیشی بیبەخشێت هەر موڵکی خۆیەتی، وهەموو شتێک لە لای ئەو کۆتایی وئەجەلێکی دیاریکراوی هەیە؛ بۆیە ئارام بگرە وداوای پاداشت بکە
5- بەڕاستی ئارامگرتن لە کاتى یەکەم کارەساتدایە
6- هەرکەسێک حەز بە دیداری خودا بکات؛ خواى گەورەیش حەز بە دیداری ئەو دەکات، وهەرکەسێک حەز بە دیداری خودا نەکات؛ خواى گەورەیش حەز بە دیداری ئەو ناکات
7- هەرمسوڵمانێک چوار کەس شاهێدی بۆ بدەن لەسەر خێر وچاکە بوونی، خواى گەورە دەیکاتە بەهەشتەوە
8- هەرکەسێک بمرێت وئەوانەى لەسەری دەوەستن ودەگرین بڵێن: چی شاخێک (مەزنێک) بوو، چی پاڵپشتێک (هاوکارێک) بوو، یان هاوشێوەى ئەمانە؛ ئەوا دوو فریشتەى بۆ دەستنیشان دەکرێت بە مستەکۆڵە لە سینگی دەدەن ودەڵێن: ئایا بەو شێوەیە بوویت؟