هەرکەسێک بمرێت وئەوانەى لەسەری دەوەستن ودەگرین بڵێن: چی شاخێک (مەزنێک) بوو، چی پاڵپشتێک (هاوکارێک) بوو، یان هاوشێوەى ئەمانە؛ ئەوا دوو فریشتەى بۆ دەستنیشان دەکرێت بە…

هەرکەسێک بمرێت وئەوانەى لەسەری دەوەستن ودەگرین بڵێن: چی شاخێک (مەزنێک) بوو، چی پاڵپشتێک (هاوکارێک) بوو، یان هاوشێوەى ئەمانە؛ ئەوا دوو فریشتەى بۆ دەستنیشان دەکرێت بە مستەکۆڵە لە سینگی دەدەن ودەڵێن: ئایا بەو شێوەیە بوویت؟

لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بمرێت وئەوانەى لەسەری دەوەستن ودەگرین بڵێن: چی شاخێک (مەزنێک) بوو، چی پاڵپشتێک (هاوکارێک) بوو، یان هاوشێوەى ئەمانە؛ ئەوا دوو فریشتەى بۆ دەستنیشان دەکرێت بە مستەکۆڵە لە سینگی دەدەن ودەڵێن: ئایا بەو شێوەیە بوویت؟».

[حەسەنە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەگەر مسوڵمان بمرێت، وکەسێک لە ئەوانەى لەسەری دەگرین وهاوار دەکەن وباسی ئەوە دەکەن کە ئەم مردووە لە لای ئەوان وەکو شاخ بووە لە کاتی ناخۆشییەکاندا داواى یارمەتیان لە ئەو دەکرد، وپاڵپشت وهاوکاریان بوو، یان هاوشێوەى ئەمانە لە قسەکانى شایستە و وەسفکردن؛ ئەگەر وا بڵێن دوو فریشتە دێن بۆ لای مردووە بە مستەکۆڵە لە سینگی دەدەن (وپاڵی پێوە دەنێن) وپرسیاری لێدەکەن -ڕوون نییە مەبەستیان لەو لێدانە چییە چونکە لەم فەرموودەیەدا ئاماژەی پێنەکردووە- ودەڵێن: ئایا تۆ لە ژیاندا بەو شێوەیە بوویت؟.

التصنيفات

مردن وحوکمەکانی