هەرکەسێک حەز بە دیداری خودا بکات؛ خواى گەورەیش حەز بە دیداری ئەو دەکات، وهەرکەسێک حەز بە دیداری خودا نەکات؛ خواى گەورەیش حەز بە دیداری ئەو ناکات

هەرکەسێک حەز بە دیداری خودا بکات؛ خواى گەورەیش حەز بە دیداری ئەو دەکات، وهەرکەسێک حەز بە دیداری خودا نەکات؛ خواى گەورەیش حەز بە دیداری ئەو ناکات

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک حەز بە دیداری خودا بکات؛ خواى گەورەیش حەز بە دیداری ئەو دەکات، وهەرکەسێک حەز بە دیداری خودا نەکات؛ خواى گەورەیش حەز بە دیداری ئەو ناکات»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا حەز نەکردنە لە مردن، هەموومان حەزناکەین لە مردن؟ فەرمووی: «بەو -شێوەیە- نییە، ئیماندار ئەگەر موژدەى پێبدرێت بە ڕەحمەتی خواى گەورە وڕەزامەندی وبەهەشتەکەى؛ حەز بە دیداری خواى گەورە دەکات وخواى گەورەیش حەز بە دیداری ئەو دەکات، وکافر (بێباوەڕ) ئەگەر موژدەى سزا وتووڕەیی خواى گەورەی پێبدرێت؛ حەز بە دیداری خودا ناکات وخواى گەورەیش حەز بە دیداری ئەو ناکات».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

(هەرکەسێک حەز بە دیداری خودا بکات؛ خواى گەورەیش حەز بە دیداری ئەو دەکات، وهەرکەسێک حەز بە دیداری خودا نەکات؛ خواى گەورەیش حەز بە دیداری ئەو ناکات)، عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری کرد: ئایا مەبەست حەزنەکردنە لە مردن ئەی پێغەمبەری خودا، هەموومان حەزناکەین بمرین؟ ئەویش فەرمووی: (نەخێر، بەو شێوەیە نییە)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی دا سەبارەت بەوەى ئەگەر مرۆڤ حەز بە دیداری خواى گەورە بکات ئەوا خوداش حەز بە دیداری ئەو دەکات، ئیماندار باوەڕی بەو پاداشت ونیعمەتە زۆر وهەمیشەییانە هەیە کە خواى گەورە بۆ باوەڕداری ئامادەکردووە لە بەهەشتدا؛ بۆیە حەز بە ئەمە دەکات وزۆر گرنگی بەم دونیایە نادات، چونکە دەچێت بۆ شوێنێک خێرتر لەم شوێنە کاتیە، وئەمیش دەبێتە هۆی ئەوەى حەز بە دیداری خواى گەورە بکات، و بەتایبەت لە کاتى مردندا کاتێک مژدەى ڕەزامەندی وڕەحمەتی خواى گەورەی پێدەدرێت بۆیە حەز دەکات بە دیداری خواى گەورە وخوداش حەز بە دیداری ئەو دەکات، بەڵام مرۆڤی کافر (بێباوەڕ) پەنا بە خودا ئەگەر موژدەى پێبدرێت بە سزای خواى گەورە و توڕەبوونی لاشەی پارچەپارچە دەبێت وحەز ناکات دەربچێت لەم ژیانە، بۆیە ڕۆحی کافر بە ناڕەحەتی دەردەهێنرێت لە لاشەی وحەز ناکات لەم دونیایە دەربچێت؛ چونکە پەنا بە خودا موژدەى شەڕ وسزای پێدەدرێت وبۆیە حەز ناکات بە دیداری خواى گەورە وخوداش حەز بە دیداری ئەو ناکات، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلظَّـٰلِمُونَ فِى غَمَرَٰتِ ٱلْمَوْتِ وَٱلْمَلَـائِكَةُ بَاسِطُوٓا۟ أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوٓا۟ أَنفُسَكُمُ ٱلْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ ٱلْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ غَيْرَ ٱلْحَقِّ وَكُنتُمْ عَنْ ءَايَـٰتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ}[الأنعام: 93] واتە: {خۆزگە ستەمکارانت دەبینی کاتێک وان لە ناڕەحەتی و سەختی سەرەمەرگدا و فریشتەکان دەستیان بۆ دەبەن (بۆ گیان کێشانیان) (پێیان دەڵێن) خۆتان دەربازکەن (لەم ناڕەحەتی گیان کێشانە ئەگەر ڕاست دەکەن) ئەمڕۆ پاداشتی ڕیسواکەر دەدرێنەوە بەھۆی ئەوەی کە قسەی ناڕاستان ھەڵئەبەست بە ناوى خواوە و خۆتان بەگەورە دەزانی لەبەرانبەر ئایەتەکانی خوادا}.

التصنيفات

تاکبوونی خودا لە ناو و سیفاتەكانیدا, مردن وحوکمەکانی