إعدادات العرض
جوێن بە مردووەکان مەدەن، چونکە ئەوان گەیشتن بەو کردەوانەی کە ئەنجامیاندا
جوێن بە مردووەکان مەدەن، چونکە ئەوان گەیشتن بەو کردەوانەی کە ئەنجامیاندا
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جوێن بە مردووەکان مەدەن، چونکە ئەوان گەیشتن بە ئەو کردەوانەی کە ئەنجامیاندا».
[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
عربي বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو অসমীয়া Shqip Svenska cs ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands ئۇيغۇرچە සිංහල தமிழ் ไทย دری ff hu kn Кыргызча Lietuvių or ro rw so sr uz mos नेपालीالشرح
فەرموودەکە بەڵگەیە لە سەر حەرام بوونی جوێندان بە مردووەکان وتانەدان لە کەسایەتییان، وئەمە لە ڕەوشتە ناشیرینەکانە، ودانایی لە نەهی کردن لە جوێندان پێیان لە فەرموودەکەدا هاتووە: (ئەوان گەیشتن بە ئەو کردەوانەی کە ئەنجامیاندا) واتا: گەیشتن بەو کردەوانەی کە ئەنجامیاندا لە چاکە وخراپە، وئەم جوێندانە پێیان ناگات بەڵکو تەنها زیان بە زیندووەکان دەگەیەنێت.فوائد الحديث
فەرموودەکە بەڵگەیە لە سەر ئەوەی کە جوێندان بە مردووەکان حەرامە ئەگەر مسوڵمان بن یان کافر.
ئەگەر لە باسکردنی هەڵە وکەکورتییەکانی مردووەکە سوودێک هەبوو ئەوا باسکردنی دروستە وناچێتە ژێر بابەتی جوێندان وغەیبەتکردنی.
دانایی فەرموودەکە لە نەهی کردن لە جوێندا بە مردووەکە ئەوەیە کە ئەوان گەیشتن بە کردەوەکانیان لە خێر وشەڕ بۆیە جوێندان پێیان هیچ سوودێکی نییە، بەڵکو لەوەیە ببێتە هۆی ئازاردانی کەسە نزیکەکانی مردووەکە.
پێویست ناکات مرۆڤ قسەیەک بکات کە هیچ سوودێکی نەبێت.