إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دووری وبەریبوونی خۆی ڕاگەیاند لە سالیقە وحالیقە وشاقە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دووری وبەریبوونی خۆی ڕاگەیاند لە سالیقە وحالیقە وشاقە
لە ئەبی بوردەوە كوڕی ئەبی موسا -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ئەبی موسا تووشی ئازارێكی سەخت بوو، ولە هۆش خۆی چوو وسەری لە باوەشی یەكێك لە خێزانەكانی بوو، بەهیچ شێوەیەك نەیدەتوانی وەڵامی خێزانەكەی بداتەوە، كاتێك خەبەری بوویەوە، ووتی: من خۆم دادەبڕێنم وبەریم لەو كەسەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- خۆی لێدابڕاندووە وبەریە لێی، «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دووری وبەریبوونی خۆی ڕاگەیاند لە سالیقە وحالیقە وشاقە». (سالیقە: ئەو کەسەیە لە کاتی کارەسات وناخۆشیدا دەنگی بەرزدەکاتەوە بە گریان وهاوار، حالیقە: ئەو کەسەیە کە سەری خۆی دەتاشێت بە هۆی موسیبەت وناخۆشیەوە، شاقە: ئەو کەسەیە کە ئێخە وجلەکەى بەری دەدڕێت بەهۆی کارەسات ومردنی کەسێکیەوە، ئەمانە هەمووی نیشانەى ناڕەزایی دەربڕینن بەرامبەر قەزا وقەدەری خواى گەورە بۆیە حەرامن ونەهییان لێکراوە)
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português සිංහල Kiswahili Tiếng Việt অসমীয়া ગુજરાતી Nederlands മലയാളം ไทย Română Magyar ქართულიالشرح
ئەبو بوردە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەكات كە ئەبو موسای ئەشعەری -ڕەزای خوای لێبێت- تووشی نەخۆشیەكی سەخت بوو و لەهۆش خۆی چوو، وسەری لە باوەشی یەكێك لە خێزانەكانی بوو، ئافرەتەكە هاوار وشیوەنی بۆی كرد، ئەبو موسا نەیتوانی وەڵامی بداتەوە چونكە لەهۆش خۆی چووە. كاتێك خەبەری بویەوە ووتی: من دابڕان وبەریبوونی خۆم ڕادەگەیەنم لەو كەسەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دابڕان وبەریبوونی خۆی لێ ڕاگەیاندووە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەریئوونی خۆی ڕاگەیاندووە لە: سالیقە: ئەو کەسەیە لە کاتی کارەسات وناخۆشیدا دەنگی بەرزدەکاتەوە. حالیقە: ئەو کەسەیە کە سەری خۆی دەتاشێت بە هۆی موسیبەت وناخۆشیەوە. شاقە: ئەو کەسەیە کە ئێخە وجلەکەى بەری دەدڕێت بەهۆی کارەسات ومردنی کەسێکیەوە. هەموو ئەمانە كاری جاهیلیەت ونەفامین، بەڵكو فەرمانكراوە بە ئارامگرتن لەكاتی كارەسات وناخۆشیدا، وبە هیوای پاداشتی الله بێت لەسەر ئەم ناڕەحەتیانە.فوائد الحديث
نەهی كردن لە دڕینی جل، وتاشینی قژ، وبەرز كردنەوەی دەنگ لەكاتی ڕوودانی كارەسات؛ وئەمانە لە تاوانە گەورەكانن.
دڵتەنگی وگریان بە بێ دەنگ بەرز كردنەوە وهاوار كردن؛ حەرام نییە، وپێچەوانەی ئارامگرتن نییە بەرامبەر قەزا وبڕیاری پەروەردگار، بەڵكو ئاماژەیە بۆ ڕەحمەت وبەزەیی.
حەرامێتی توڕەبوون وناڕازی دەربڕین بە قسە وكردەوە بەرامبەر ئەو قەدەرانەى خوای گەورە كە ناڕەحەت وئازاردەرە بەسەر مرۆڤەوە.
واجبێتی ئارامگرتن لەكاتی ڕوودانی كارەسات.