إعدادات العرض
ئەگەر بە دواى هەڵە وکەموکورتی مسوڵمانان بگەڕێیت؛ ئەوا وایان لێدەکەیت خراپەکار بن، یان نزیکە لەوەى کە وایان لێبکەیت خراپەکار بن
ئەگەر بە دواى هەڵە وکەموکورتی مسوڵمانان بگەڕێیت؛ ئەوا وایان لێدەکەیت خراپەکار بن، یان نزیکە لەوەى کە وایان لێبکەیت خراپەکار بن
لە موعاویەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەگەر بە دواى هەڵە وکەموکورتی مسوڵمانان بگەڕێیت؛ ئەوا وایان لێدەکەیت خراپەکار بن، یان نزیکە لەوەى کە وایان لێبکەیت خراپەکار بن».
[صەحیحە] [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල Hausa Português தமிழ்الشرح
ئەگەر شوێنی هەڵە وعەیبی مسوڵمانان بکەویت وجاسوسی وسیخوڕی بەسەر حاڵەت وژیانیانەوە بکەیت وبە دواى کەموکورتی وتاوان وعەیبەکانیانەوە بیت لە کاتێکدا ئەوان دەیشارنەوە ودەری ناخەن وتۆ بێیت ئاشکرای بکەیت وئابڕوویان ببەیت، ئەوا لێرەدا تۆ پەردەی داپۆشینت لەسەریان لادا بۆیە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەى حەیا وشەرمیان کەم ببێتەوە یان نەمێنێت، ئەمیش وا دەکات کە بە ئاشکرا تاوان وهەڵە بکەن لە پاش ئەوەى دەریان نەدەخست وکەس پێیانی نەدەزانى جگە لە الله -سبحانه وتعالى-.التصنيفات
ڕەوشتە ناشیرینەکان