إعدادات العرض
حەڵاڵ نییە بۆ مسوڵمانێک کە سێ (ڕۆژ) زیاتر دەنگ لە براکەى داببڕێت، هەرکەسێک سێ (ڕۆژ) زیاتر دەنگ داببڕێت؛ وبمرێت دەچێتە دۆزەخەوە
حەڵاڵ نییە بۆ مسوڵمانێک کە سێ (ڕۆژ) زیاتر دەنگ لە براکەى داببڕێت، هەرکەسێک سێ (ڕۆژ) زیاتر دەنگ داببڕێت؛ وبمرێت دەچێتە دۆزەخەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەڵاڵ نییە بۆ مسوڵمانێک کە سێ (ڕۆژ) زیاتر دەنگ لە براکەى داببڕێت (هەجری بکات)، هەرکەسێک سێ (ڕۆژ) زیاتر دەنگ داببڕێت؛ وبمرێت دەچێتە دۆزەخەوە».
[صەحیحە] [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausaالشرح
واتاى فەرموودەکە: حەڵاڵ نییە بۆ مسوڵمانێک کە سێ (ڕۆژ) زیاتر دەنگ لە براکەى داببڕێت (هەجری بکات)، ئەگەر ئەم هەجرکردنە بە هۆکاری نەفس ودونیا بێت، بەڵام ئەگەر مەبەستەکە شەرعی بێت؛ ئەوا هەجرکردن دروستە ولەوەیە واجب بێت، وەکو هەجرکردنی ئەهلی بیدعە -بیدعەچیەکان- وفاسق وتاوانبارەکان ئەگەر تەوبە نەکەن، وئەوەى دەنگ لە براکەى دابڕێت بۆ هۆکاری دونیایی وهەجری بکات وپاشان بمرێت بێ ئەوەى تەوبەی کردبێت لە ئەم تاوانە؛ ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە چونکە سوور بووە لەسەر تاوانی هەجرکردن وتەوبەى لێنەکرد، وزانراوە هەرمسوڵمانێک بمرێت وبچێتە دۆزەخەوە وخواى گەورە لێی خۆش نەبێت؛ ئەوا هەر لە دۆزەخ دەردەچێت وبۆ هەتاهەتایە تێیدا نامێنێتەوە، وتەنها کافرەکان -بێباوەڕەکان- بۆ هەتاهەتایی لە دۆزەخدا دەمێنێتەوە.التصنيفات
ڕەوشتە ناشیرینەکان